کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ژاراویبوونی ١٥ قوتابی له‌ هونه‌رستانێكی ئیزه‌

ژاراویبوونی ١٥ قوتابی له‌ هونه‌رستانێكی ئیزه‌ 2

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٢٩ی ڕێبه‌ندان، ١٥ قوتابی كچ له‌ هونه‌رستانی عێزه‌تی ئیزه‌ به‌هۆی هه‌ڵمژینی گازی مۆنۆكسیدی كه‌ربۆن ژاراوی بوون.

به‌ وته‌ی چالاكانی مه‌ده‌نی، كۆماری ئیسلامی هیچ بایه‌خێك به‌ گیانی قوتابیان و خوێندكاران نادات و ئه‌مه‌ دووهه‌مین ڕووداوی له‌و شێوه‌یه‌ كه‌ له‌ ماوه‌ی كه‌متر له‌ یه‌ك حه‌فته ڕوو ئه‌دات. پێشتر و له‌ شاری شاهیندژ ٦٥ قوتابی به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی گازی مۆنۆكسیدی كه‌ربۆن ژاراوی و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كرابوون.