کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
وتاری ڕۆژ

ڕەوتی لێک هەڵوەشانی حکومەت و سەرلێشێواوی دەسەڵاتدارانی ئیسلامی 

  بانگەشە بۆ مانگرتنی گشتی رۆژەکانی١٤ و ١٥ و ١٦ ی سەرماوەز، وڵامێکی بەهێزی لە سەرتاسەری ئێراندا وەرگرتەوە. ئەم مانگرتنە هەر ئێستا لە ئارادایە و وادیارە کە مانگرتنێکی بەردەوام، یەک لە دوای یەک، ڕوو لە گەشە و ئیفلیج کونەندە و پەرەسەندو تا ڕوخاندنی کۆماری ئیسلامی بەردەوام دەبێت.

سێ مانگ خەبات و تێکۆشانی یەکگرتوانەی جەماوەری خەڵک لەگەڵ کۆماری ئیسلامی، دەسەڵاتداران و خزمەتکارانی حکومەتی بەرەو ڕووی ناکۆکی و ئالۆزی سیاسی، دەروونی و مودیریەتی کردۆتەوە. حکومەتێکی کە باوەڕی بە درۆی خودساختە کردبوو، خۆی بە چەندمین هێزی گەورەی جیهانی دەزانی، دڵی بە موشەک و پەهباد خۆش بوو وە بە شاراوەیی کاری بۆ بوون بە هێزێکی ئەتۆمی دەکرد، لە ناکاو لە بەرانبەر خاڵکی ناڕازیدا خۆی داماو و پەڕاوێز خراو بینی.

ڕۆژێک کە ئاستی ناڕەزایەتیەکانی خەڵک کەمێک هێور دەبێتەوە، فەرماندە نیزامیەکان، کاربەدەستانی ئەمنیەتی و حکومەتی، ئیمام جومعەکان و دەزگای تەبلیغاتی ڕژیم باس لە شکستی ناڕازیان و سەرکەوتنی دەزگای سەرکوت دەکەن. لەگەڵ بڵێسەدار بوونەوە و پەرەگرتوتر بوونی مانگرتن و ناڕەزایەتیەکانی خەڵک، هەراسان و پەرێشان باس لە پیلانی دەرەکی، جەنگی تەرکیبی و وەلانانی یاسا و ڕێسای مەزهەبی لە لایەن خەڵک بە تایبەت لاوانەوە دەکەن.

  هەندێک جار ڕیفۆرم خوازانی حکومەتی سوکایەتی پێکراو لە لایەن حکومەتەوە و وەلانراو لە لایەن خەڵکەوە بانگ دەکەن تا ڕێگا چارەیەکیان بۆ ئەم قەیرانە بۆ بدۆزنەوە.

  ڕۆژێک باس لە کۆکرانەوەی گەشتی ئیڕشاد دەکەن و چەند کاتژمێر دواتر بە سەرلێشێواوی باسی تەیار کردن و تەجهیز کردنی زیاتر بۆ سەپاندنی حیجابی ئیجباری دەکەن. لە ڕواڵەتدا هەیئەتێک لە نوێنەرانی حاکمیەت بۆ دڵدانەوەی خەڵکی بەلوچشتان دەنێرن هەر لەوکاتەشدا ڕیزی خۆپیشاندانی ئارامی خەڵک ئەدەنە بەر دەستڕێژی گوللە.

حکومەتێک کە دەیوت دوای چوار دەیە یەکەم قودرەتی شیعەی پێکهێناوە و پلانی بۆ سەدەکانی داهاتو هەبوو، ئێستا ناتوانێ مانەوەی خۆی لە چەند مانگی داهاتودا بە هێزە بەکرێگیراوەکانی بسەلمێنێ. ئەرکان و ڕێبەریی کۆماری ئیسلامی گورزێکی وەها قورسی وێکەوتوە کە بێجگە لە کوشتاری زیاتر، بێجگە لە جەنایەتی گەورە تر لە زیندانەکاندا، بێجگە لە موشەک باران و هێرشی نیزامی بۆسەر خەڵک و ئەحزابی کوردستان ڕێگا چارەیەک لەبەردەم خۆیدا نابینێ.

سەرجەم ئەو دیاردە و ڕاپۆرتانەی لەبەر دەستدان، تەنانەت ناوەرۆکی بۆڵتەنە حکومەتیەکان کە بەم دواییانە ئاشکرا بوون باس لە سەرلێشێواوی، بێ بڕیاری، بێتوانایی و هەست نەکردنی قوڵ بەو قەیرانانەیە کە لە ئارادان.

خەڵکی ناڕازی قەت وەها شادمان و بە باوەڕ بەخۆیی، گەش بین و هیوادار بە داهاتو نەبوون. خەڵک بە ئەزموونی ڕاستەوخۆی خۆیان بۆیان دەرکەوتوە کە ڕژیمی ئیسلامی زەربە پەزیر و پەڕتوکاوە. توانایی خۆڕاگری دەرێژ ماوەی لە بەرانبەر خەڵکی یەکگرتو و پێداگردا نییە. هێزە بەکرێگیراو و سەرکەتگەرەکانی توشی ڕاڕایی و بێ هیوایی بوون.

بەردەوام بوون و زیاتر پەرەگرتنی جوغڕافیایی ناڕەزایەتی و مانگرتنەکان، یەکێتی و هاوپشتی زیاتری جەماوەری کرێکاران و زەحمەتکێشان، بەشداری بە هێزی خەڵکی شەریف و ئازادی خوازی کوردستان، پتەوتر بوونی ڕیزی ژنان و لاوان، شکست و ڕیسوا بوونی زیاتر بەسەر حکومەتی ئیسلامیدا دەسەپێنێ. ناکۆک وێژی سەرانی حکومەتیش نیشانەکانی داڕمان و لێکهەڵوەشانی ئەم ڕژیمەیپێوە دیارە.

بابەتی پەیوەندیدار

  ڕوخانی کۆماری ئیسلامی دەبێتە خاڵی کۆتایی لەبەردەم حوزور و ئامادە بوونی بە هەزاران ئاخوندی کۆنەپەرست لە قوتابخانەکاندا.

-

وەحدەت و شۆڕشی ئازادی خوازانەی ئێران

-

بەرەی ڕاست،دروشمی یەکێتی لەقسەدا و دووبەرەکی لەکردەوەدا

-

زیندان وقارەمانەکانی

-

جودایی خوازی بیانویەک بۆ سەرکوت و پێشێل کرانی مافەکانی خەڵکی کوردستان

-

سپای پاسداران هێزێکی تیرۆریستیە

-