کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

ڕەخنەی مامۆستایەکی زانکۆ ورمێ له‌سه‌ر بایه‌خنه‌دان به‌ گیانی هاووڵاتیانیی كوردستان

ڕەخنەی مامۆستایەکی زانکۆ ورمێ لەبەرانبەر ستەمی نەتەوایەتی لەسەر

بەپێی هەواڵی گەییشتوو، دکتۆر “جەعفەر ئەحمەدی” مامۆستای بەشی کۆمەڵناسی زانکۆی ورمێ، لەسه‌ر بایه‌خ نه‌دانی ئۆستانداری ئازەربایەجانی غەربی لەسەر چارەنووسی ئەو سێ کۆڵبەرە ون بووەی ڕۆژانی ڕابردوو، بەنووسراوەیەک لە تۆڕەکۆمەڵایەتیەکاندا ڕەخنەیەکی توندی ئاراستەی بەرپرسانی ڕژیم کردووە.

بەپێی ئەو زانیاریانەی کە بەدەستی تۆڕی میدیایی کۆمەڵە گەیشتووە، ئۆستانداری ئازەربایەجانی غەربی هەتا کاتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە هیچ جۆرە بڕیارێکی بەمەبەستی یارمەتیدان و دۆزینەوەی ئەو سێ کۆڵبەر ون بووە دەرنەکردووە و هەر لەو پەیوەندیەدا ئەو مامۆستایه‌ی زانکۆش لە کاردانەوە بەو بێ بایەخیە لە ئینستاگرامی خۆی ڕایگەیاندووە: لەم وڵاتەدا هاووڵاتییان پلەی کۆمڵایەتیان هەیە، ئەگەر پلە دووبیت، گیانت هیچ بایەخێکی نیە ئێستا چ بگات بە دۆزینەوەی تەرمەکەت.