کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ڕەتکردنی پێداچوونەوە به سکاڵای کرێکارێکی بەندکراو و تێکچوونی باری تەندرووستی

ڕەتکردنی پێداچوونەوە به سکاڵای کرێکارێکی بەندکراو و تێکچوونی باری

به‌پێی ڕاپۆرتی كانوونی مافی مرۆڤی ئێران، پێداچوونەوە به‌ سكاڵای ڕێحانە ئەنسارینژاد له‌لایه‌ن دادگاوه‌ قبوڵ نەکراوە له‌ کاتێکدا ئه‌و چالاكه‌ كرێكارییه‌ دۆخی تەندرووستی ناجێگیره‌ و پێویستی بە چارەسەری پزیشکی لە دەرەوەی بەندیخانە هەیە.

ڕێحانە ئەنسارینژاد کرێکاری بەندکراو له‌ زیندانی ئێڤین، لە ڕۆژی یەکی پووشپەڕەوە لە چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی بێبەش و زیاتر لە دوومانگە لە بینینی کچە تاقانەکەی بێبەری كراوه‌.پزیشکی پسپۆڕی نەشتەرگەری مێشک و ده‌مار لە نەخۆشخانەی تاڵەقانی بۆ ئەم بەندکراوە بە هۆی ئازاردیتنی ڕوباتی ئەژنۆ،شان،دیسکی پشت و مل، 20 جار چارەسەری فیزیۆتراپی پێشنیار کردووە،بەڵام بەرپرسانی زیندان ڕێگرییان لە ناردنی بۆ چارەسەری فیزیۆتراپی کردووە.