کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
وتاری ڕۆژ

ڕەئیسی بەڵێنیدا لە ساڵێکدا یەک ملیۆن ماڵ دروست بکات، ئەو بەڵێنییەشی نەبردەسەر

بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەریمەوجڕۆژی یەکشەممە ٩ی مانگی گەلاوێژ، ڕەئیسی فەرمانی بە وەزارەتی ڕێگاوبان و شارسازی کردووە کە بە مەرجی دروستکردن زەوی بە خەڵک بدەن بۆ ئەوەی بۆخۆیان ماڵ دروست بکەن. ناوبراو هیچ ئاماژەیەکی بەو بەڵێنییە چەندینجار دووپات بۆوەی خۆی نەکرد کە وتبووی لە ماوەی چوار ساڵدا چوار ملیۆن خانوو بۆ کەسانی کەم داهات دروست دەکات. لە درێژەی ئەم بابەتەدا بەرپرسی کۆمیسیۆنی گەشەپێدان و ئاوەدانی مەجلیس، ڕۆژی ١١ی گەلاوێژ بە هەواڵنێری ئیلنای وت قەرار نییە دەوڵەت ماڵ بۆ خەڵک دروست بکات. ئەو هەروەها وتی وەزیری ڕێگاوبان و شارسازی وتوویەتی پووڵی دروستکردنی یەک ملیۆن ماڵی لە ساڵێکدا نییە کە پێشتر بەڵێنییەکەی درابوو.

لەو کاتەوە کە کابینەی ڕەئیسی هاتۆتە سەرکار سات و سەودا لە هەموو بوارەکاندا هەوساری پساندووە و خاوەن سەرمایەکان بەتایبەت لە بواری کڕین و فرۆشتنی خانوبەرە لەم بارودۆخەی ئێستادا قازانجێکی زۆر و زەوەندیان بەدەستهێناوە. بەپێی دوایین ڕاپۆرتی ناوەندی سەرژمێری ئێران کە ١٥ی گەلاوێژ بڵاویکردۆتەوە، نرخی هەر مەترێکی چوارگۆشەی زەوی خانووبەرە لە تاران گەیشتۆتە ١٤ ملیۆن و چوار سەد هەزار تمەن.

ئامارە ڕەسمییەکان دەری دەخەن کە ساڵی رابردوو ڕێژەی هەڵاوسانی دامەزراوە ساختمانییەکانی شاری تاران ٥٥ لەسەد بووە. نەسرین هەزارە هەواڵنێری ئیلنا باس لەوە دەکات کە کرێکارێکی کە لانیکەمی حەقدەست واتە حەوت ملیۆن لە مانگدا وەردەگرێت، بۆ کڕینی ئاپارتمانێکی ١٠٠ مەتری لە تاران دەبێ پەنجا ساڵی ڕەبەق کار بکات و ئارەق بڕێژێت. کابینەی ڕەئیسی نە تەنیا بەڵێنی دروستکردنی یەک ملیۆن ماڵی لە ساڵێکدا نەبردەسەر، بەڵکوو هیچ زەختێکیشی نەخستۆتەسەر بانکەکان بۆ ئەوەی وامی مەسکەن بە شارۆمەنەدە کەم داهاتەکان بدەن و بانکەکان وامیان تەنیا بە چوار لەسەدی دیاریکراو لەو کەسانە داوە کە داوای قەرزیان کردووە. لە هەلومەرجێکدا کە هەڵاوسان لە بەشی مەسکەندا پتر لە پەنجا لەسەدە، بۆ پێدانی ئەو حەقە مەسکەنە کەمەش کە ٦٥٠ هەزار تمەنە، بڕوبیانوو دەهێننەوە.

لە  ڕابردوودا کرێکاران بۆ خۆ دەربازکردن لە کرێ ماڵی زۆر، کۆچیان دەکرد بۆ پەراوێزی شارەکان. ئێستا کرێی خانوو لەو ناوچانەش ئەوەندە زیادی کردووە کە کرێکاران توانایی دابینکردنی کرێ ماڵی ئەوێشیان نییە.

زۆریەک لەوانەی کە ساڵانێکە پووڵ، یان پێشەکییان داوە بە تەعاونەکانی نیشتەجێبوون، بێ هیوا بوون. لە زۆر حاڵەتدا هەیئەت مودیرە گەندەڵەکان، پووڵ و دارایی ئەو خەڵکەیان خواردووە. زۆر جار بەرتیل خۆرەکانی شارەداری و وەزارەتی مەسکەن و گەشەپێدانی شارەکان، داوای بەرتیلی زۆریان کردووە بۆ ئەوەی ئیمکانی دروستکردنی خانووبەرەیان بۆ دابین بکەن. هەندێک جار وەزارەتی ئیرشاد ئیدیعای ئەوەیکردووە کە ئەو زەویانەی لەلایەن ئەم یان ئەو تەعاونی مەسکەنەوە کڕدراوە، وەقفە و کەیسەکەیان بردۆتە دادگا. سەبارەت بەو خانووە هەرزانانەی کە بڕیار بوو لە لایەن تەعاونییەکانەوە دروست بکرێن، دەبێ بڵێین بە لەبەرچاوگرتنی ئەو هەزینانەی کە لە سیستەمی مافیایی کۆماری ئیسلامیدا بوونی هەیە، لەڕاستیدا دەبێ تەنانەت بیریش لە درووستکردنی خانووبەرەی هەرزان نەکرێتەوە، چوونکە بازاڕی خانووبەرە لە دەستی ئەو باندە مافیا و دەست ڕۆیشتووانەدایە کە ڕۆژ بە ڕۆژ نرخ و کرێی خانووبەرە بەرز دەکەنەوە. لە دەیەی ٨٠ دا، تێچووی دروستکردنی مەسکەنی مێهر لە دەوروبەری ٣٠ بۆ ٤٠ ملیۆن تمەن بووە، بەڵام ئەمڕۆ، بۆ دروستکردنی یەکەیەکى ٧٥ مەتری، بێگومان نزیکەی ٤٠٠ ملیۆن تمەنی پێویستە. کەوایە  نرخی دروستکردنی هەر مەترێک مەسکەن، چوار بۆ پێنج ملیۆن تمەن هەڵدەگرێ. لە هەمان کاتدا دروستکردنی خانوویەک دوو ساڵ دەخایەنێ  و لەو ماوەیەش، ٨ بۆ ٩ مانگی تەنیا سەرفی ڕێکارە برۆکراسی و کارگێڕییەکانی شارەداری و بانک و بونیادی نیشتەجێبوون دەکرێت. هەروەها ئەو دامەزراوانە، بە تەواوی نوقمی گەندەڵین و لەلایەن کەسانی سەر بە ڕژیمەوە بەڕێوە دەبرێن.

کاربەدەستانی كۆماری ئیسلامی دوای ئەوەی کە سواری شەپۆلەكانی شۆڕشی ٥٧ بوون و دەستیان بەسەر دەسەڵاتدا گرت، لە مادەی 31ی دەستووردا، فریوکارانە نووسیویانە: هەبوونی مەسکەنی گونجاو، مافی هەر تاک و بنەماڵەیەکی ئێرانییە. دەوڵەت پێبەندە بە جێبەجێکردنی ئەم بنەمایە ودەبێ ئەولەویەت بدات بەو کەسانەی کە زۆرترین پێویستیان پێیەتی، بە تایبەت دانیشتوانی گوندەکان و کرێکاران.

بەڵام کابینەکانی ڕژیمی سەرمایەداری ئیسلامی، لە ماوەی ٤٣ ساڵی ڕابردوودا هەرگیز ئەوەیان پەیڕەو نەکردووە.

زەوی و خانووبەرە کاڵایە و ئەم کاڵایەش لە کۆماری ئیسلامیدا، لەژێر کۆنترۆڵی مافیای مەسکەندایە کە دزەیکردووەتە ناو هەموو ئۆرگان و بانکە حکومییەکانەوە. هەبوونی سەرپەنا مافە و بەپێی خەمڵاندنەکان، لە ئێران بەشی هەموو کەس  مەسکەن و جێی نیشتەجێبوون هەیە.

بۆگەیشتنبەممافەپێویستەئەومافیایانەوحکومەتەپاڵپشتەکەیان،تێکبشکێندرێتوڕێگابۆوەدیهێنانیکۆمەڵگایەکیسۆسیالیستیخۆشبکرێت،کەتیایداخانووبەرەکاڵانەبێتوتەنیالەپێناودابینکردنیپێداویستیهاوڵاتیاندابەرهەمبهێنرێت.

بابەتی پەیوەندیدار

مانگرتنی بەربڵاو خەونی ئاڵۆزی حکوومەتی ئیسلامی

komalah

دیفاع لە خەڵکی خەباتکاری ئێران بۆتە جیهانی

komalah

ناوی ژینا ئەمینی لە هەسارەی زەوی تێپەڕی!

komalah

شەڕی مان و نەمانی ڕژیمی ئیسلامی لە دژی خەڵک

komalah

پەیامی حیزبی کۆمۆنیستیی ئێران بە بۆنەی دەسپێکی ساڵی نوێ خوێندن 14.2.1401

komalah

ئەو سێ ڕۆژەی کە، کەشی سیاسی کوردستان و ئێرانی گۆڕی

komalah