کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

ڕێگری کردنی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە لە ناردنی “زارا محەممەدی” بۆ مه‌رەخەسی

ڕێگری کردنی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە لە ناردنی زارا محەممەدی بۆ مرەخەسی

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو بنەماڵەی “زارا محەممەدی” بەندکراوی سیاسی خەڵکی سنە کە ئێستا لە ناوەندی چاکسازی و پەروەردەی ئەو شارە سەرقاڵی تێپەڕاندنی سزای ٥ ساڵ بەندکرانەکەیە، داوایان کردووە کە ناوبراو لەبەرەبەری نەورۆزدا مافی مه‌رەخەسی پێبدرێت، بەڵام ئیدارەی ئیتلاعات ڕێگری لەجێبەجێ کردنی ئەو داواکاریە کردووە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئیدارەی ئیتلاعات بە بیانووی ئەوەی کە هەستیاری لە سەر بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمەکانی تایبەت بە نەورۆز لە کوردستاندا هەیە، ڕێگری کردووە لە جێبەجێ کردنی ئەو داواکاریە. جێگای ئاماژه‌یه‌ “زارا محەممەدی” مامۆستای زمانی کوردی و بەرپرسی ئەنجوومەنی فەرهەنگی کۆمەڵایەتی نۆژین ڕۆژی شەممە ١٨ی مانگی بەفرانبار، بە مەبەستی تێپەڕاندنی سزای ٥ ساڵ بەندکرانەکەی بانگی ناوەندی جێبەجێکردنی سزاکانی دادگای سنە کرا و لەوێ دەستبەسەر کرا.