كۆمه‌ڵێك له چالاكانی مافی مرۆڤی ئاڵمان ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٩ی خاكه‌لێوه، به كۆبوونه‌وه له فڕۆكه‌خانه‌ی فڕانكفۆرت ڕێگه‌یان له دیپۆرتكردنه‌وه‌ی په‌رنابه‌رێكی شاغڵ له شیركه‌تی ئامازۆن به ناوی “ئێحسان.م” ته‌مه‌ن ٣٤ ساڵ گرت.
پێشتر حسێن برای ئێحسان ڕایگه‌یاندبوو كه ناوبراو ڕۆژی چوارشه‌ممه له نزیك شوێنی كاره‌كه‌ی له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بڕیاری دیپۆرتكردنه‌وه‌ی بۆ ئێران ده‌رچووه. ڕۆژنامه‌ی “زۆد دۆیچه” له ڕاپۆرتێكدا ڕوونی كردۆته‌وه كه دادگایه‌ك له ئه‌یاله‌تی بایرن بڕیاری دیپۆرتكردنه‌وه‌ی بۆ “ئێحسان” ده‌ركردووه. خواستی وه‌رگرتنی مافی په‌نابه‌رێتی ئه‌و شارومه‌نده پێشتر و له ساڵی ٢٠١٩ دا ڕه‌د كرابوو و ناوبراو له‌و ماوه‌یه به شێوه‌ی هه‌ڵپه‌سێردراو له ئاڵمان دا ژیانی ده‌كرد.