ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٨ی خه‌رمانان و هاوكات له‌گه‌ڵ ساڵڕۆژی گیانبه‌ختكردنی “ڕه‌زا لوتفی” له دێولان، هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كان ماڵی باوكی ئه‌و هه‌میشه زیندووه‌یان گه‌مارۆ دا و ڕێگه‌یان نه‌دا خه‌ڵك له‌سه‌ر مه‌زاره‌كه‌ی كۆببنه‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، بەکرێگیراوانی ڕژیم هاوكات لەگەڵ بانگەوازی به‌ڕێوه‌بردنی مه‌راسمی یادكردنه‌وه‌ی “ڕەزا لوتفی”، ڕێگاکانی چوونە سەر گۆڕی ئه‌و گیانبه‌ختكردووه‌یان داخست و ماڵی باوكیان گەمارۆ دا. هەروەها “کەماڵ لوتفی” باوکی “ڕەزا لوتفی” هاوكات لەگەڵ ساڵیادی گیانبه‌ختكردنی ڕۆڵەكەی، له‌لایه‌ن هێزه‌كانی سپای پاسدارانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە. “ڕەزا لوتفی”، تەمەن ١٩ ساڵ و خەڵکی شاری دێولان، ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە ٢٨ی خەرمانانی ١٤٠١ لە ڕه‌وتی شۆڕشی ژینا بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزه‌كانی ڕژیم گیانی لەدەست دا.