کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کان

ڕێگری هێزه‌كانی ڕژیم له‌ به‌ڕێوه‌چوونی مه‌راسمی ساڵڕۆژی مه‌رگی “به‌كتاش ئابتین”

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ١٨ی به‌فرانباری ١٤٠٢، دووهه‌مین ساڵڕۆژی قه‌تڵی حكوومه‌تی “به‌كتاش ئابتین” بوو، به‌ڵام ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیم ڕێگه‌یان نه‌دا خه‌ڵك له‌سه‌ر مه‌زاری كۆببنه‌وه‌ و ڕێز له‌ یادی ئه‌و نووسه‌ره‌ ئازادیخوازه‌ بگرن.

“به‌كتاش ئابتین” ڕۆژی ١١ی به‌فرانباری ١٤٠٠ و له‌ كاتی پاندمی كۆڕۆنا، به‌هۆی بێبه‌شكرانی له‌ ده‌رمان له‌لایه‌ن به‌رپرسانی زیندانه‌وه‌، چووه‌ كۆما و پاش یه‌ك حه‌فته‌ به‌سته‌ریبوون له‌ نه‌خۆشخانه‌ی ساسانی تاران، ڕۆژی ١٨ی به‌فرانباری هه‌مان ساڵ، گیانی له‌ده‌ستدا. ڕۆژی ڕابردوو، كۆمه‌ڵێك له‌ ئه‌ندامانی كانوونی نووسه‌رانی ئێران و چالاكانی سیاسی و مه‌ده‌نی سه‌ردانی مه‌زاری ناوبراویان كرد، به‌ڵام ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تیه‌كان ڕێگه‌یان نه‌دا و كۆبوونه‌وه‌كه‌یان تێكدا.

بابەتی پەیوەندیدار

بایكۆتی سه‌ركه‌وتووانه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ڕژیم له‌ كوردستان و ئێران

-

سه‌رهه‌ڵدان له‌ زیندانی خۆی و سه‌ركوتی به‌ندكراوان

-

هه‌ڕه‌شه‌ی كۆمیته‌ی ئیمدادی خومه‌ینی له‌ بنه‌ماڵه‌ هه‌ژاره‌كانی كوردستان

-

په‌یامی پشتیوانی به‌ندكراوانی سیاسی له‌ بایكۆتی هه‌ڵبژاردنه‌كانی مه‌جلیس

-

چاندنی نه‌مام له‌لایه‌ن دایه‌ شه‌ریفه‌‌ بۆ ڕێزگرتن له‌ یادی گیانبه‌ختكردووان

-

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی لاوێكی وه‌رزشوان له‌ شاری قوروه‌

-