کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ڕێگری ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌كانی ورمێ لە دامەزراندنی هاووڵاتیه‌ك له‌ ئامووزش و په‌روه‌رش

ڕێگری ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌كانی ورمێ لە دامەزرانی هاووڵاتیه‌ك له‌ ئامووزش

“ناسر ناسری”، چالاکی فەرهەنگی و وانەبێژی زمانی کوردی و خاوەنی بڕوانامەی کارناسیی باڵای کۆمەڵناسی، سەرەڕای بەدەستهێنانی پلەی چوارەم لە تاقیکاریی دامەزراندنی وەزارەتی پەروەردەی پارێزگای ورمێ، لە لێژنەی دامەزراندنی پەروەردەی ئەم پارێزگایە ڕەت کراوەتەوە.

ناوبراو لە قۆناغی “تەکمیل زەرفیەت”ی ئەم تاقیکارییەدا پلەی یەکەمی پارێزگای ورمێی بەدەست هێناوە، بەڵام لەلایەن لێژنەی دامەزراندنەوە بە هۆی هەبوونی پێشینەی سیاسی، ڕێگری لە دامەزراندنی کراوە. دۆسییەی سیاسیی ئەم چالاکە فەرهەنگییە دەگەرێتەوە بۆ ١٣ ساڵ پیش ئێستا و هۆکاری دانەمەزراندنی ئەو دۆسییە بووە. ناوبراو پێشتر بەتۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یه‌كێك له‌ حیزبه ‌نه‌یاره‌كانی ڕژیم دەستبەسەر و سزای یەک ساڵ زیندانی تەعزیریی بەسەردا سەپا. شایانی باسه‌ كه‌ “ناسر ناسری” لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا بەهۆی چالاکی لە بواری زمان و ژینگە دەیان جار بانگهێشتی ناوەندە ئەمنییەتییەکان کراوە.