کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ڕێگری ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیم بۆ وه‌رگرتنی ته‌رمی چوار به‌ندكراوی له‌سێداره‌دراو

ڕێگری ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیم بۆ وه‌رگرتنی ته‌رمی چوار به‌ندكراوی

به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانی كۆماری ئیسلامی به‌ بنه‌ماڵه‌ی “پژمان فاتحی”، “محه‌ممه‌د فه‌رامه‌رزی”، “موحسن مه‌زڵووم” و “وه‌فا ئازه‌ربار”یان وه‌تووه‌ كه‌ ته‌رمه‌كانیان ڕاده‌ست ناكه‌ن.

به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته‌، ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تیه‌كان ڕێگه‌یان نه‌داوه‌ بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و چوار به‌ندكراوه‌ سیاسیه‌ ته‌رمه‌كانیان وه‌ربگرن و هه‌ڕه‌شه‌یان لێ كردوون كه‌ نابێت مه‌راسمی پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشیان بۆ بگرن، چوونكه‌ خۆیان له‌ شوێنێكی نهێنی دا ده‌یاننێژن. ڕوون و ئاشكرایه‌ كه‌ ئه‌و كرده‌وه‌ی ڕژیم به‌پێی یاسا نێوده‌وڵه‌تیه‌كان، ڕفاندن و بێسه‌ڕوشوێنكردنی زۆره‌ملێ هه‌ژمار ده‌كرێت و پێچه‌وانه‌ی كۆنوانسیۆنه‌كانی مافی مرۆڤه‌.