کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ڕێگری ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانی بانه له‌ به‌ڕێوه‌چوونی مه‌راسمی پرسه‌ی “مۆعین تۆفێق پور”

ڕێگری ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانی بانه له‌ به‌ڕێوه‌چوونی مه‌راسمی

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٢٦ی گوڵان، هاوكات له‌گه‌ڵ مانگرتنی بازاڕیانی شاری بانه دژبه‌ كوشتنی كۆڵبه‌ران له‌لایه‌ن حكوومه‌ته‌وه‌، بڕیار بوو مه‌راسمی ناشتنی ته‌رمی “مۆعین تۆفێق پور” به‌ڕێوه‌ بچێت به‌ڵام ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تیه‌كان ڕێگه‌یان له‌ به‌شداری خه‌ڵك له‌و مه‌راسمه‌دا گرت.

“مۆعین تۆفێق پور” كاسبكاری خه‌ڵكی چۆمانی سه‌ر به‌ شاری بانه، ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٢٥ی گوڵان به‌ ته‌قه‌ی هێزه‌ سه‌ركوتگه‌ره‌كانی كۆماری ئیسلامی له‌ سنووری بانه كوژرا. پاش ئه‌و ڕووداوه‌ خه‌ڵكی بانه‌ له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ كوشتنی كۆڵبه‌ران مانیان گرت و دووكانه‌كانیان نه‌كرده‌وه‌.