ڕۆژی دووشەمه ٧ی خەزەڵوەری ١٤٠٣، حه‌راسه‌تی زانكۆی ئه‌میركه‌بیری تاران به بیانووی ڕه‌چاو نه‌كردنی یاسای حیجابی ئیجباری، ڕێگه‌ی له چوونه‌ژووره‌وه‌ی ٢٠٠ خوێندكاری ئه‌و زانكۆیه گرت.
به‌پێی ڕاپۆرتی شۆرای سنفی خوێندكارانی ئێران، چوونه‌ژووره‌وه‌ی 200 خوێندکار بەهۆی پابەندنەبوون بە یاسای باڵاپۆشی زۆرەملی بۆ نێو زانكۆی ئه‌میركه‌بیر قه‌ده‌غه كراوه. هەروەها به‌شێك له خوێندكاران بانگهێشتی حه‌راسه‌ت و كۆمیته‌ی ئینزیباتی كراون و له‌وێ لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ كراوه. به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، ئه‌و بڕیاره له‌لایه‌ن جێگری وه‌زیری په‌روه‌رده و سه‌رۆكی زانكۆی ئه‌میركه‌بیر ده‌ركراوه.