به‌پێی زانیارییه‌كان، باڵوێزی كۆماری ئیسلامی له شاری سلێمانی ڕێگه‌ی نه‌داوه ته‌رمی “مه‌نسوور كه‌ریمیان” فیلمسازی گیانبه‌ختكردووی خه‌ڵكی سنه، له سلێمانیه‌وه بۆ زێدی خۆی بگوازرێته‌وه.
“مەنسوور کەریمیان” بۆ پڕۆژەیکی فیلمسازی سه‌ردانی ڕۆژئاوای كوردستانی كردبوو، به‌ڵام بەهۆی بوردمانی شاری دێرك له‌لایه‌ن تورکیە، گیانی به‌ختكرد. پاش ئه‌وه‌ی مه‌راسمی ڕێزلێنان له یادی “مه‌نسوور كه‌ریمیان” له ڕۆژئاوای كوردستان به‌رێوه‌چوو، ته‌رمه‌كه‌ی گه‌یشته شاری سلێمانی و له‌ویش ڕێز له كار و چالاكییه‌كانی گیرا. دواتر كه بڕیاربوو ته‌رمه‌كه‌ی بۆ شاری سنه بگوازرێته‌وه، ڕۆژی دووشه‌ممه ١١ی به‌فرانبار، كۆنسوولخانه‌ی كۆماری ئیسلامی ڕێگه‌ی نه‌دا و ئێستا بنه‌ماڵه‌ی كه‌ریمیان نیگه‌ران و چاوه‌ڕێی گه‌یشتنی ته‌رمی ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌ن.