ڕۆژی سێشه‌ممه ١٥ی مانگی خاكه‌لێوه، به‌ڕێوه‌به‌رانی شیركه‌تی دارووگه‌ری تاران ڕێگریان له چوونه‌سه‌ركاری ١٤ كرێكاری ئه‌و شیركه‌ت كرد له حاڵێكدا هه‌ر یه‌ك له‌و كرێكارانه ١٠ بۆ ٢٠ ساڵ پێشینه‌ی كاریان هه‌یه و ماوه‌ی سێ مانگه هیچ حه‌قده‌ستێكیان وه‌رنه‌گرتووه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، به‌ڕێوه‌به‌رانی كارخانه‌ی دارووگه‌ر به بیانووی وه‌رنه‌گرتنی مه‌ره‌خسی ئه‌و ١٤ كرێكاره‌یان له كاره‌كه‌یان دوورخستۆته‌وه به‌ڵام كرێكارانی ناڕازی ده‌ڵێن: به‌رگه‌ی مه‌ره‌خسیه‌كه‌یان ڕۆژی ٢٨ی ڕه‌شه‌مه‌ی ساڵی ڕابردوو له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌ری شیركه‌ته‌وه واژۆ كرابوو. جێگای ئاماژه‌یه كه كاروباری كارخانه‌ی دارووگه‌ر له ڕۆژی ٢٧ی ڕه‌شه‌مه‌ی ساڵی پاره‌وه به‌هۆی دابین نه‌بوونی ماده‌ی ئه‌وه‌ڵیه‌ی به‌رهه‌مهێنان په‌كی كه‌وتبوو و كرێكاره‌كانی هیچ كارێكیان بۆ ئه‌نجامدان نه‌بوو هه‌ر به‌و هۆیه‌وه ١٤ كرێكار چوونه مه‌ره‌خه‌سی به‌ڵام ئێستا به‌ڕێوه‌به‌رانی شیركه‌ت ڕێگه له گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ سه‌ر كار ده‌گرن له‌حاڵێكدا سێ مانگه حه‌قده‌ستیان وه‌رنه‌گرتووه.