“سوهەیلا محەممەدی”، ژنە بەندکراوی سیاسیی خەڵکی سەڵماس کە لە بەندی ژنانی بەندیخانەی ورمێ ڕاگیراوه، ماوه‌ی ٣ مانگە بە مەبەستی پێدانی مافی مه‌رەخەسی بارمتەی قورسی دوو میلیارد و ٥٠٠ ملیۆنی بۆ دابین کراوە، بەڵام بەرپرسانی زیندان ڕێگری لێ ئازادی كاتی ئه‌و به‌ندكراوه ده‌كه‌ن.
“سوهه‌یلا محه‌ممه‌دی” ڕۆژی شەممە، ١٤ی گەلاوێژ تاکوو سێشەممە، ١٧ی گەلاوێژی ئه‌مساڵ، بۆ ماوەی چوار ڕۆژ مانی لە خواردن گرت و لێوه‌كانی دووریه‌وه، به‌ڵام پاش پێدانی به‌ڵێنی به‌رپرسانی زیندان بۆ ئازادكردنی به دانانی وه‌سیقه، كۆتایی به مانگرتنه‌كه‌ی هێنا. ناوبراو ساڵی ڕابردووش به‌هۆی ئه‌شكه‌نجه و ئازاری هێزه‌كانی ئیتلاعاتی ورمێ هه‌وڵی خۆكوژی دابوو به‌ڵام له‌لایه‌ن هاوبه‌ندیه‌كانیه‌وه ڕزگار كرا. “سوهه‌یلا محه‌ممه‌دی” ساڵی ٩٩ی هه‌تاوی له‌لایه‌ن ئیتلاعاتی سپای پاسدارانه‌وه له شاری سه‌ڵماس ده‌ستبه‌سه‌ر و دواتر سزای پێنج ساڵ زیندانی به‌سه‌ردا سه‌پێندرا، ئه‌و به‌ندكراوه وێڕای تێپه‌ڕكردنی سێ ساڵ له ماوه‌ی به‌ندكرانه‌كه‌ی، له مافه‌كانی وه‌رگرتنی پارێزه‌ر، مه‌ره‌خه‌سی و چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی بێبه‌ش كراوه.