ده‌وڵه‌تی عێراق ڕۆژی شه‌ممه ٥ی خاكه‌لێوه هه‌واڵی سه‌ركه‌وتنی له په‌روه‌نده‌یه‌كی قه‌زایی له به‌رامبه‌ر توركیا پشتڕاست كرده‌وه و ڕایگه‌یاند هه‌نارده‌كردنی نه‌وت له هه‌رێمی كوردستان و باكووری كه‌ركووك بۆ به‌نده‌ری جه‌یحانی توركیا قه‌ده‌غه ده‌كرێت.
به‌پێی بڕیاره‌ی دادگای نێوده‌وڵه‌تی فه‌ڕانسه ڕۆژانه ٤٥٠ هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی خام كه له هه‌رێمی كوردستانه‌وه هه‌نارده‌ی توركیا ده‌كرا ڕاده‌گیریێت. جێگای ئاماژه‌یه كه ئه‌و په‌روه‌نده ئه‌گه‌رێته‌وه بۆ ساڵی ٢٠١٤ی زاینی و ده‌وڵه‌تی عێراق هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی له هه‌رێمی كوردستانه‌وه به‌بێ ڕه‌زامه‌ندی ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵ بۆ به‌نده‌ری جه‌یحانی توركیا به نایاسایی زانی و به ده‌وڵه‌تی توركیای ڕایگه‌یاند كه ڕێككه‌وتننامه‌ی نێوان هه‌ر دوو وڵاتی پێشێل كردووه.