ڕۆژی شه‌ممه ٢٠ی مانگی خه‌رمانان، له سه‌رووبه‌ندی كرانه‌وه‌ی مه‌دره‌سه‌كان له ئێران، مۆحسین حاجی میرزایی وه‌زیری ئامووزش و په‌روه‌رشی كۆماری ئیسلامی له دانیشتنی هه‌یئه‌تی ده‌وڵه‌ت دا، خوێندنی خوێندكارانی په‌یڕه‌وی ئایینه ناڕه‌سمیه‌كانی له مه‌دره‌سه‌كانی ئێران “مه‌منووع” ڕاگه‌یاند و وتی “خوێندكارانێك كه دین و ئایینی ڕه‌سمیی ئێران په‌یڕه‌و نا‌كه‌ن ڕێگه‌یان پێ‌نادرێت كه له مه‌دره‌سه‌كان ده‌رس بخوێنن”. وه‌زاره‌تی ئامووزش و په‌روه‌رشی ڕژیمی ئیسلامی پێشتریش هه‌رله‌م پێوه‌نده‌دا بڕیارنامه‌یه‌كی بۆ ئیداره‌ی گشتی ئامووزش و په‌روه‌رش ناردبوو. له لایه‌كی دیكه‌وه حه‌فته‌ی ڕابردوو به‌رپرسی مه‌دره‌سه‌یه‌كی شاری سمنان له ناونووس كردنی خوێندكارێكی به‌هایی له پله‌ی سێهه‌می ده‌بیرستان ڕێگری كرد.
ئاشكرایه كه له ڕژیمی ئیسلامی‌دا ئاپارتایدی ئایینی و ڕه‌گه‌زی و نه‌ته‌وه‌یی، ته‌وه‌رێكی تازه نیه و هه‌ر له ده‌ستپێكی ده‌سه‌لاتی كۆماری ئیسلامیه‌وه، به‌هاییه‌كان به‌رده‌وام بوونه‌ته ئامانجی وه‌حشیانه‌ترین هێرشه‌كانی ملهۆڕ و ئه‌وباشانی ئه‌م ڕژیمه. ماڵ و حاڵ و شوێنی كاره‌كه‌یان ئاگر داون و ئه‌وانیان له ئیداره و مه‌دره‌سه‌كان ده‌ركردووه و تا به ئه‌مڕۆش به بیانووی بێ بنه‌ما ده‌ستبه‌سه‌ر و زیندانی و ئیعدام كراون و مافه سه‌ره‌تایی و ئینسانیه‌كانیان پێشێل كراوه. له ئێستادا، بێبه‌ری كردنی منداڵان له خوێندن به بیانووی ئایین و نه‌ته‌وه و نه‌ژاد له هیچ وڵاتێكی دونیا نابیندرێ، به‌ڵام وه‌زیری به ناو ئامووزش و په‌روه‌رشی كۆماری ئیسلامی به ڕه‌سمی ڕاده‌گه‌یه‌نێت كه ته‌نیا تاوانی ئه‌و منداڵانه بۆ دواكه‌وتنیان له خوێندن ئه‌وه‌یه كه دایك و باوكیان په‌یڕه‌وی ئایینێكی دیكه‌ن، كارێك كه منداڵان هیچ جۆره نه‌خشێكیان له هه‌ڵبژاردنی دا نییه. له ڕاستیدا ئه‌م بڕیاره بێشه‌رمانه‌یه‌ی كۆماری ئیسلامی ڕه‌نگدانه‌وه‌ی زاڵ بوون و ده‌خاڵه‌تی دین له ده‌وڵه‌ت و ژیانی ئینسانه‌كان دایه.
سیسته‌می ئامووزش و په‌روه‌رشی ڕژیمی ئیسلامی له‌سه‌ر بنه‌مای سته‌م و هه‌ڵاواردنی ڕه‌گه‌زی و ئایینی دامه‌زراوه، به‌ڵام پاش تێپه‌ڕبوونی ٤٠ ساڵ له ده‌سه‌ڵاتی كۆماری ئیسلامی و به‌كارهێنانی هه‌موو ئیمكاناتێكی ماڵی و ته‌بلیغی و به ده‌ركردنی موعه‌لیمان و خوێندكارانی چه‌پ و پێشكه‌وتوو و به گۆڕین و بێ ناوه‌رۆك كردنی كتێبه ده‌رسیه‌كان، نه‌یتووانیوه نه‌ریت و كلتووری دواكه‌وتوو و دژه مرۆیی ئیسلامی به‌سه‌ر خه‌ڵكی ئێران‌دا بسه‌پێنێت. ڕژیم نه ته‌نیا نه‌ناتووانێ به ته‌بلیغ خورافه‌ی دینی و هه‌ره‌شه و گوشار و زیندان، یاساكانی سه‌ده‌ی ناوه‌ڕاست و كۆنه‌په‌رستی به‌سه‌ر مێشكی خه‌ڵكدا بسه‌پێنێت به‌ڵكوو به پێچه‌وانه‌وه كلتووری دژه ئایینی و بێ باوه‌ڕی به دین زیاتر له ناو لاوان‌دا په‌ره‌ی سه‌ندووه. ته‌نیا به‌رهه‌می ٤٠ ساڵه‌ی ده‌سه‌ڵاتی كۆماری ئیسلامی، قووڵ بوونه‌وه‌ی ناكۆكیی چینایه‌تی، په‌ره‌سه‌ندنی هه‌ژاری و بێكاری و برسێتی، گه‌نده‌ڵی، دزی، ئێعتیاد و له‌ش فرۆشی و سه‌ركوت بووه و هیچیتر.
له ڕاستیدا ته‌نیا بنه‌ماڵه به‌هاییه‌كان له ئێرانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی كۆماری ئیسلامی دا له خوێندن بێبه‌ری نین، ئه‌گه‌ر ئه‌وان به پێی هه‌ڵاواردن و ئاپارتایدی ئایینی له مه‌دره‌سه و زانكۆكان تووشی كێشه هاتوون و ڕێگه به خوێندنیان نادرێت، له لایه‌كی دیكه‌وه ملیۆنان منداڵ و مێرمنداڵی بنه‌ماڵه كرێكاری و كه‌م داهاته‌كانی ئێرانیش به‌هۆی هه‌ژاری و فه‌لاكه‌تی ئابووری و نه‌بوونی تووانایی ماڵی به پێچه‌وانه‌ی خواستی خۆیان و بنه‌ماڵه‌كانیان له خوێندن بێبه‌شن. ئه‌م منداڵانه له جیات درێژه دان به خوێندن و په‌روه‌رده كردنی توواناییه‌كانیان، له كارگه و كووره‌خانه و ماڵه‌كاندا خه‌ریكی كاری تاقه‌ت پڕووكێنن تا بتووانن یارمه‌تیده‌ری بژیوی بنه‌ماڵه‌كانیان بن. له‌و نێوه‌دا منداڵانی ئه‌فغانستانی به‌هۆی نه‌بوونی به‌رگی پێناسه و وه‌رنه‌گرتنیان له مه‌دره‌سه ده‌وڵه‌تیه‌كاندا، له‌گه‌ڵ مه‌حروومیه‌تێكی زیاتر به‌ره‌و ڕوون و داهاتوویه‌كی نادیار چاوه‌ڕوانیان ده‌كات.
كۆماری ئیسلامی هه‌تا ئێستا هیچ ئامارێكی ڕوونی له ژماره‌ی منداڵانی بێبه‌ش له خوێندنی ئاشكرا نه‌كردووه. به‌ڵام چه‌ند میدیایه‌كی سه‌ر به ڕژیم ژماره‌ی ئه‌م منداڵانه‌یان ١٣٦ هه‌زار كه‌س ڕاگه‌یاندووه. ئه‌مه‌ش له حاڵێكدایه كه به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ئامووزش و په‌روه‌رشی ئۆستانی سیستان و به‌لووچستان ساڵی ڕابردوو دانانی به‌وه دانا كه ته‌نیا له‌م ئۆستانه ١٦٩ هه‌زار منداڵ به‌هۆی هه‌ژاریه‌وه له خوێندن له مه‌دره‌سه‌كاندا بێ به‌شن. به پێی ئاماری سازمانی بێهزیستی، ئه‌مساڵ ته‌نیا له شاری تاران نزیك به ٣٢٧ هه‌زار منداڵی مه‌حرووم له خوێندن له شه‌قامه‌كانی ئه‌م شاره‌دا شناسایی كراون. به‌ڵام ئاماری سه‌رچاوه سه‌ربه‌خۆكان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه ژماره‌ی منداڵانی بێبه‌ش له خوێندن له سه‌رتاسه‌ری ئێران زیاتر له ٣ ملیۆن و نیو به‌رئاورد كراوه.
كۆماری ئیسلامی كه‌مترین بایه‌خ و كه‌مترین بوودجه بۆ به‌شی ئامووزش و په‌روه‌رش ته‌رخان ده‌كات و به‌هۆیه‌وه موعه‌لیمانیش وه‌ك به‌شێك له چینی كرێكار به حقووقی چه‌ند به‌رابه‌ر له ژێر هێڵی هه‌ژاری دا ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن و ناڕه‌زایه‌تیی زیاتری ئه‌وانیشی لێكه‌وتووه‌ته‌وه. موعه‌لیمان هه‌تا ئێستا چه‌ندین جار، خواستی سێنفی و سیاسیی خۆیان له كۆبوونه‌وه و مانگرتنه‌كان ده‌ربڕیوه، به‌ڵام به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ درۆ و فریوی كاربه‌ده‌ستانی ئامووزش و په‌روه‌رش له لایه‌كه‌وه و سه‌ركوت و زیندان و شه‌للاقی دام و ده‌زگا ئه‌منیه‌تی و قه‌زاییه‌كانی ڕژیم له لایه‌كی دیكه‌وه، به‌ره‌وڕوو بوونه‌ته‌وه.
ئه‌مڕۆ به‌خۆشیه‌وه خه‌باتی موعه‌لیمان و خوێندكاران له‌گه‌ڵ خه‌باتی كرێكاران و بزووتنه‌وه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی دیكه‌ی ئێران تێكه‌ڵاو بووه. له ماوه‌ی یه‌ك دوو ساڵی ڕابرودوودا، ڕێكخراوه‌ی سینفیه‌كان و موعه‌لیمانی تێكۆشه‌ر و خه‌باتكار، له چه‌ندین قۆناخ‌دا مانگرتنی گشتی و سه‌رتاسه‌ریان وه‌ڕێخستووه و ده‌ور و نه‌خشێكی به‌رچاویان له بزووتنه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی له ئێران بینیوه. له‌م ناڕه‌زایه‌تیانه‌دا به پێداگری له‌سه‌ر خوێندنی به‌خۆڕایی بۆ هه‌موو منداڵان، دژایه‌تی خۆیان له‌گه‌ڵ خسووسی سازی و كاڵایی كردنی ئامووزش و په‌روه‌رش و هه‌ڵاواردن و نابه‌رابه‌ری ڕه‌گه‌زی له مه‌دره‌سه‌كان و به تایبه‌ت بێ مافیی منداڵانی ئه‌فغانستانیان ده‌ربڕیوه. مۆعه‌لیمان له خه‌باتی كرێكاران، ژنان، خوێندكاران و خانه‌نشینان و زیندانیانی سیاسی پشتیوانیان كردووه و خۆشیان له لایه‌ن ئه‌م بزووتنه‌وانه‌وه پشتیوانیان لێكراوه. بێ گومان، درێژه‌ی ئه‌م ڕه‌وته خه‌باتكارانه‌یه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه و له‌ناوبردنی سیسته‌می ئامووزشیی كۆنه‌په‌رستانه و دژه زانستی كۆماری ئیسلامی، پێویست و حه‌یاتیه.