ڕۆژی هه‌ینی ٧ی مانگی ڕێبه‌ندان، هێزێكی زۆری سپای پاسداران له شاری بۆكان ڕێگریان كرد له به‌ڕێوه‌چوونی ڕێوڕه‌سمی چله‌ی گیانبه‌ختكردووی ڕێگای ئازادی “محه‌ممه‌د حاجی ڕه‌سووڵ پور” و خه‌ڵكیان ئازار دا.
به‌پێی ئه‌و گرته‌وێدیۆیانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كاندا بڵاو كراوه‌ته‌وه، هێزێكی زۆری ئه‌منی گوڕستانی گوندی “ئاڵیكه‌ندی”یان له شاری بۆكان گه‌ماڕۆ داوه و ڕێگه‌یان نداوه خه‌ڵكی ئازیه‌بار به‌شداری مه‌راسمی چله‌ی ماته‌مینی “محه‌ممه‌د حاجی ڕه‌سووڵ پور” بن. جێگای ئاماژه‌یه كه “محه‌ممه‌د حاجی ڕه‌سووڵ پور” له ڕه‌وتی ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی شاری بۆكان له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و له ژێر ئه‌شكه‌نجه دا كوژرا.