کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ڕێگری كردن له‌ ئازادی خالید مێهماندووست له‌ زیندانی مهاباد

ڕێگری كردن له‌ ئازادی خالید مێهماندووست له‌ زیندانی مهاباد 1

“خالید مێهماندووست” هاووڵاتیی خەڵکی مەهاباد کە دوایین ڕۆژه‌كانی چوارەمین مانگی به‌ندكرانی لە زیندانی ئه‌و شاره‌ تێپەڕ دەکات، لە بارودۆخێکی دەروونی و جەستەیی ناجێگیردا بەسەر دەبات، به‌ڵام به‌رپرسانی زیندان له‌گه‌ڵ ئازادی ناوبراو دژایه‌تی ده‌كه‌ن.

“خالید مێهماندووست” جارێک هەوڵی خۆکوشتنی داووه‌ و دکتۆرەکەی پێداگری کردووە کە ناوبراو توانایی تێپەڕکردنی سزای بەندکرانەکەی نییە. ناوبراو دوو جار له‌ گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی سپای ورمێ به‌ سه‌ختی ئه‌شكه‌نجه و ئازار دراوه‌ و دۆخی ده‌روونی ناجێگیره‌. دوکتۆری دەمارەکانی خالید پێداگری لەسەر ئەوە کردووە کە بەردەوامیی به‌ندكرانی ئەو بەندکراوە دەبێتە هۆی دووبارە بوونەوەی هەوڵی خۆکوشتن و لەدەستدانی گیانی. سەرەڕای تەواوی ئەوانەش به‌رپرسانی زیندان لەگه‌ڵ ئازادبوونی دژایه‌تی ده‌كه‌ن. “خالید مێهماندووست” به‌هۆی ئه‌شكه‌نجه‌ی مه‌ئموورانی حكوومه‌ته‌وه‌ تووشی نه‌خۆشی گورچیله‌ و میزه‌ڵدان بووه‌ و پێویستی به‌ چاره‌سه‌ری پزیشكی له‌ ده‌ره‌وه‌ی زیندان هه‌یه‌. شایەنی باسە کە ئه‌و به‌ندكراوه‌ کۆتاییەکانی مانگی ڕێبەندانی ساڵی ڕابردوو لەلایەن ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە دەستبەسەر و بۆ گرتووخانه‌ی ئەو ناوەندە ئەمنییە لە مەهاباد و ورمێ گواسترایەوە .