به‌پێی هاوئاهه‌نگی كردنی پێشتر له لایه‌ن ئه‌نجۆمه‌نی سنفی مۆعه‌لیمانی شاری سنه و مه‌ریوان له‌گه‌ڵ دادگا و فه‌رماندار و به‌رپرسی ئامووزش و په‌روه‌رشی شاری مه‌ریوان، بڕیار بوو ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٨ی مانگی ڕێبه‌ندان كۆمه‌ڵێك له چالاكانی سنفی له ئوستانه‌كانی لۆڕستان، ئه‌لبۆرز، تاران، گیلان، هه‌مه‌دان، كرماشان، سنه و سه‌قز له گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌و شوێنانه چاوپێكه‌وتنیان هه‌بێت و له دوایین دۆخی موعه‌لیمی زیندانی كرا‌و “شه‌عبان محه‌مه‌دی” ئاگادار بكرێنه‌وه و پاشان سه‌ردانی بنه‌ماڵه‌ی ناوبراو بكه‌ن.
به‌پێی زانیاریه‌كان، به‌ڵام به‌داخه‌وه نیوه شه‌وی ڕابردوو هێزێكی ئه‌منی زۆر له شاری مه‌ریوان به هێرش بردنه سه‌ر ماڵی “سوران لوتفی” نابراو و “مه‌سعوود نیكخواه” له گه‌ڵ چه‌ند چالاكێكی سنفی دیكه به ناوه‌كانی “محه‌مه‌د حه‌بیبی”، “جه‌عفه‌ر ئیبراهیمی”، ” تاهێر قادرزاده”، “محه‌مه‌د فه‌تاحی” و “سه‌لاح سوورخی” یان به زۆره ملی ناچار كردووه كه شاری مه‌ریوان به‌جێ بێڵین له درێژه‌ی ئه‌و گوشاره‌دا ڕۆژی پێنجشه‌ممه هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیم ڕێگریان له هاتنی ژماره‌یه‌كی دیكه له چالاكانی سنفی بۆ شاری مه‌ریوان كردووه و له‌و چوارچێوه‌دا “ڕه‌سووڵ بۆداقی”، “مۆرته‌زا ئه‌لیاسی”، “مه‌سعوود فه‌رهیخته” یان ناچار كردووه كه بۆ شاری سنه بگه‌ڕێنه‌وه. جێگای ئاماژه‌یه ڕۆژی ڕابردوو ده‌بیرخانه‌ی كومیته‌ی ناوه‌ندی كۆمه‌ڵه له‌و چوارچێوه‌دا به‌یاننامه‌یه‌كی ڕوو به خه‌ڵكی ئێران و به‌تایبه‌تی خه‌ڵكی كوردستان بڵاوكرده‌وه و تێیدا پشتیوانی خۆی له خه‌باتی موعه‌لیمانی ئێران ڕاگه‌یاند و ئیدانه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی موعه‌لیمانی مافخوازی سه‌رجه‌م شاره‌كانی ئێرانی كرد.