به‌پێی بانگه‌وازێك كه پێشتر له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كرابۆوه بڕیار بوو ڕۆژی ١٣ی خاكه‌لێوه جێژنی سێزده‌به‌ده‌ر به به‌شداری هه‌زاران كه‌س له خه‌ڵكی ئاودانان به‌ڕێوه بچێت به‌ڵام ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كان ڕێگریان لێ كرد.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ئه‌و چالاكه مه‌ده‌نیانه‌ی بانگه‌شه‌یان بۆ به‌ڕێوه‌چوونی ڕێوڕه‌سمی سێزده‌به‌ده‌ر كردبوو له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تی و قه‌زاییه‌كانه‌وه بانگهێشت و هه‌ڕه‌شه‌یان لێكرا هه‌ر به‌و هۆیه‌وه له ڕاگه‌یه‌ندروێكدا ڕایانگه‌یاند كه مه‌راسمه‌كه هه‌ڵوه‌شێنداروه. شایانی باسه كه هه‌ر ساڵه ئه‌و مراسمه له ناوچه‌یه‌ك به‌ناوی “دیناركوه” به‌ڕێوه ده‌چوو به‌ڵام ئه‌مساڵ ڕژیمی سه‌ركوتگه‌ری ئیسلامی له ترسی به‌شداری برینی خه‌ڵك و ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی ڕێگه‌ی پێ گرت.