کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ڕێگری سه‌ربازانی تورك له‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی گوندنشینانی زاخۆ بۆ سه‌ر ماڵه‌كانیان

ڕێگری سه‌ربازانی تورك له‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی گوندنشینانی زاخۆ بۆ سه‌ر

به‌پێی ئه‌و ویدیۆیانه‌ی له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه‌، ئه‌رته‌شی توركیا ڕێگه‌ی له‌ گوندنشینانی زاخۆ گرتووه‌ و ئیجازه‌ی نداوه‌ بگه‌ڕێنه‌وه‌ له‌سه‌ر ماڵ و حاڵیان.

به‌پێی زانیارییه‌كان، گونده‌كانی نزدوور، سۆڵه‌ و یه‌كماڵه‌ی سه‌ر به‌ شاری زاخۆ له‌لایه‌ن سه‌ربازانی توركیاوه‌ گه‌مارۆ دراوه‌، جاده‌كان داخراون و گوندنشینان ناتوانن بگه‌ڕێنه‌وه‌ له‌ سه‌ر ماڵ و حاڵیان. شایانی باسه‌ كه‌ به‌هۆی ئۆپراسیۆنه‌كانی ئه‌رته‌شی توركیا له‌ باكووری هه‌رێمی كوردستان، سه‌دان گوند چۆڵ بوون و ده‌یان هاووڵاتی كوژران و بریندار بوون. چالاكانی مه‌ده‌نی ڕێكه‌وتنی نێوان ده‌وڵه‌تی عێراق و توركیا به‌ هۆكاری بێده‌نگی حكوومه‌تی فیدڕاڵی ده‌زانن و داوا له‌ كۆمه‌ڵگای جیهانی ده‌كه‌ن كۆتایی به‌ داگیركارییه‌كانی توركیا له‌ هه‌رێمی كوردستان بێنێت.