“جه‌لال مه‌حموودزاده” نوێنه‌ری مهاباد له مه‌جلیسی ڕژیم ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٤ی مانگی گوڵان ڕایگه‌یاند كه حه‌راسه‌تی پترۆشیمی مهاباد ڕێگه له چوونه‌ژووره‌وه‌ی ئه‌و كارمه‌ندانه ده‌گرن كه جلی كوردی له‌به‌ر ده‌كه‌ن.
ناوبراو له ئه‌كاونتی توێتری خۆیدا ڕایگه‌یاند: “كۆمه‌ڵێك له كارمه‌ندانی پترۆشیمی مهاباد سكاڵایان به لای وه‌زیری نه‌وته‌وه تۆمار كردووه و منیش وه‌كوو نوێنه‌ری ئه‌و شاره هۆشدارم داوه‌ته وه‌زیری نه‌وت كه ڕێز له‌و جل و به‌رگه پیرۆزه بگرن و چی تر كرده‌وه‌ی ناشیاوی له‌و شێوه دووپات نه‌كه‌نه‌وه”. ناوبراو هه‌روه‌ها وتی، پێرسۆنێلی پترۆشیمی مهاباد وه‌كوو هه‌موو شوێنێكی دونیا جل و به‌رگی شه‌خسی له‌به‌ر ئه‌كه‌ن به‌ڵام هێزه‌كانی حه‌راسه‌ت ڕێگه له چوونه‌ژووره‌وه‌یان ده‌گرن و ئه‌و كرده‌وه ناشایسته قه‌د قبووڵ ناكرێت.