هاوكات له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌چوونی مه‌راسمی پێدانی خه‌ڵاتی ساخارۆڤ، ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیم ڕێگه‌یان به بنه‌ماڵه‌ی هه‌میشه زیندوو “ژینا ئه‌مینی” نه‌دا كه بۆ به‌شداری له‌و مه‌راسمه‌دا له وڵات بچنه ده‌ره‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “موژگان ئێفتخاری” و “ئه‌مجه‌د ئه‌مینی” دایك و باوكی ژینا و “ئه‌شكان ئه‌مینی” برای ژینا، له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌كانه‌وه قه‌ده‌غه‌ی چوونه‌ده‌ره‌وه له وڵاتیان به‌سه‌ردا سه‌پاوه و پاسپۆرته‌كانیان له فڕۆكه‌خانه‌ی خۆمه‌ینی زه‌وت كراوه. بڕیار بوو كه بنه‌ماڵه‌ی ئه‌مینی بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی ساخارۆڤ كه مه‌راسمه‌كه‌ی ڕۆژی ٢٢ی سه‌رماوه‌ز به‌ڕێوه ئه‌چێت، بۆ وڵاتی فه‌ڕانسه سه‌فه‌ر بكه‌ن، به‌ڵام حكوومه‌تی سه‌ركوتگه‌ر ڕێگری لێیان كردووه. شایانی باسه كه یه‌كێتی ئورووپا ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٩ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٢، به فه‌رمی خه‌ڵاتی ساخارۆڤ كه به‌نرخترین خه‌ڵاتی مافی مرۆڤی ئورووپایه، به “ژینا ئه‌مینی” و بزووتنه‌وه‌ی “ژن،ژیان،ئازادی” به‌خشی.