ڕۆژی دووشه‌ممه ٤ی پووشپه‌ڕ، به‌ڕێوه‌به‌ری مه‌دره‌سه‌ی كچانه‌ی فهرههیختهگان له ناوچه‌ی ١٨ی تاران، به بیانووی ڕه‌چاو نه‌كردنی حیجابی ئیجباری، ڕێگه‌ی له چوونه‌ژووره‌وه‌ی قوتابیان بۆ نێو مه‌دره‌سه گرتووه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌و مه‌دره‌سه كه كه‌سێكی به‌سیجیه ڕێگه‌ی نه‌داوه ٧ قوتابی كچ بچنه نێو مه‌دره‌سه و ده‌رگای به‌سه‌ریاندا داخستووه. پاش ئه‌و ڕووداوه بنه‌ماڵه‌ی قوتابیان له‌به‌رده‌م مه‌دره‌سه كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان به‌ڕێوه بردووه و هێزه‌كانی پۆلیس بۆ تێكدانی كۆبوونه‌وه‌كه، ناڕازیانیان گه‌مارۆ داوه.