ڕۆژی پێنجشەممە ٢ی ڕەشەممەی ٢٧٢٤، ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوان بە بەكارهێنانی توندووتیژی و هەڕەشەكردن، ڕێگه‌ی له بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی تایبەت بە ڕۆژی جیهانیی زمانی دایكی لە پاركی میللەتی ئه‌و شاره گرت.
به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، ئه‌و مه‌راسیمه له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی فه‌رهه‌نگی- هونه‌ری ڤه‌ژین ڕێك خرا‌وه، به‌ڵام سه‌ركوتگه‌رانی كۆماری ئیسلامی ڕێگه‌یان له به‌ڕێوه‌چوونی گرتووه. له به‌رانبه‌ر ئه‌و هه‌ڵسووكه‌وته نایاساییه، چالاكانی فه‌رهه‌نگی و مه‌ده‌نی مه‌ریوان تراكت، پۆستێر و شیرینیان له نێو دانیشتووانی شاری مه‌ریوان بڵاو كرده‌ووته‌وه و به‌و شێوه ڕێزیان له ڕۆژی جیهانی زمانی دایكی گرتووه.