کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ڕێگریكرنی حكوومه‌ت له‌ به‌ڕێوه‌چوونی مه‌راسمی یادكردنه‌وه‌ی “عه‌بدۆلسه‌لام قادر گه‌ڵوان”

ڕێگریكرنی حكوومه‌ت له‌ به‌ڕێوه‌چوونی مه‌راسمی یادكردنه‌وه‌ی عه‌بدۆلسه‌لام

ڕۆژی سێشه‌مه‌ ٤ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، ساڵڕۆژی گیانبه‌ختكردنی “عه‌بدۆلسه‌لام قادر گه‌ڵوان” له‌ شنۆ بوو و هێزه‌كانی ڕژیم ڕێگه‌یان نه‌دا بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و هه‌میشه زیندووه‌ له‌سه‌ر مه‌زاری ڕۆڵه‌كه‌یان كۆببنه‌وه‌.

به‌پێی زانیارییه‌كان، ئیداره‌ی ئیتلاعاتی شنۆ بنه‌ماڵه‌ی “عه‌بدۆلسه‌لام قادر گه‌ڵوان”یان بۆ ئه‌و ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تیه‌ بانگهێشت و به‌ڵێننامه‌یان لێ وه‌رگرتوون كه‌ به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك له‌ سه‌ر مه‌زاری ڕۆڵه‌كه‌یان كۆبوونه‌وه‌ به‌ڕێوه‌ نه‌به‌ن. جێگای ئاماژه‌یه‌ كه‌ ڕۆژی ٣٠ی خه‌رمانانی ١٤٠١ و له‌ ڕه‌وتی شۆڕشی “ژینا”، عه‌بدۆلسه‌لام قادر گه‌ڵوان”ی ته‌مه‌ن ٣٢ ساڵ به‌ ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم به‌سه‌ختی بریندار و پاش چوار ڕۆژ به‌سته‌ری بوون له‌ نه‌خۆشخانه‌یه‌كی شاری ورمێ، ڕۆژی ٤ی ڕه‌زبه‌ر، گیانی به‌خت كرد.