ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٦ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٢، هاوكات له‌گه‌ڵ ڕۆژی گیانبه‌ختكردنی “سپێهر ئه‌عزه‌می” له شۆڕشی ژینا، ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كان ڕێگه‌یان به بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و هه‌میشه زیندووه نه‌دا له‌سه‌ر مه‌زاری كۆببنه‌وه.
“سپێهر ئه‌عزه‌می” لاوی ته‌مه‌نم ٢٤ ساڵی یارسان، خه‌ڵكی پارێزگای كرماشان و دانیشتووی كه‌ره‌ج بوو كه له مه‌راسمی چله‌ی ماته‌مینی “حه‌دیس نه‌جه‌فی”دا به ده‌ستڕێژی گوله‌ی سه‌ركوتگه‌رانی كۆماری ئیسلامی گیانی به‌ختكرد. ڕۆژی پێنجشه‌ممه بڕیار بوو مه‌راسمی ساڵڕۆژی گیانبه‌ختكردنی سپێهر له سه‌ر مه‌زاره‌كه‌ی به‌ڕێوه بچێت، به‌ڵام ئیداره‌ی ئیتلاعات و هێزه ئینتزامییه‌كان ڕێگه‌یان نه‌دا خه‌ڵك له‌سه‌ر مه‌زاری كۆببنه‌وه.