به پێی ڕاپۆرته‌كان، به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی توركیه ڕایانگه‌یاندووه كه تا كاتێكی نادیار ڕێگه ناده‌ن شاروه‌ندانی سێ وڵاتی “عێراق”، “سووریه” و “یه‌مه‌ن” له ڕێگه‌ی ئه‌و وڵاته‌وه بۆ بیلاڕووس سه‌فه‌ر بكه‌ن.
ئیداره‌ی هه‌وانه‌وه‌ردی توركیه هۆكاری ئه‌و بڕیاره‌ی بۆ ڕێگریكردن له قاچاخی په‌نابه‌ران بۆ وڵاتانی یه‌كیه‌تی ئۆرووپا گه‌ڕاندووه‌ته‌وه. هه‌روه‌ها شیركه‌ته فڕۆكهوانیهكانی بیلاڕووسیش ڕایانگه‌یاندووه له‌وه به‌دواوه شاروه‌ندانی ئه‌و سێ وڵاته ناتوانن له ڕێگه‌ی توركیاوه بۆ بیلاڕووس سه‌فه‌ر بكه‌ن. له ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌ی ڕابردوودا ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو له په‌ناخوازانی خه‌ڵكی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له ڕێگه‌ی توركیاوه خۆیان گه‌یاندۆته سنووره‌كانی نێوان بلاڕووس و له‌هستان و له‌وێ خێوهیان هه‌ڵداوه. ئه‌و په‌نابه‌رانه كه ژن و منداڵ و بهساڵاچوویانیش له‌گه‌ڵدایه به‌نیازن بڕۆنه ناو خاكی له‌هستان هو به‌ڵام هێزه نیزامیه‌كانی ئه‌و وڵاته ڕێگه‌یان پێ ناده‌ن و ئێستا له باروودۆخێكی خراپ‌دا ده‌ژین.