له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا ئازادیخوازانی ئێرانی و ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ له بلژیك ڕێگریان كرد له دیپۆرتكردنه‌وه‌ی سێ په‌نابه‌ری ئێرانی كه پاش سه‌ركوتی دڕندانه‌ی ناڕه‌زایه‌تیه‌كان ناچار به هه‌ڵهاتن بوون.
ناسنامه‌ی ئه‌و سێ په‌نابه‌ره بریتیه له “موحسین شكاری”، “عه‌لی ره‌زا حیسام” و “محه‌ممه‌د ڕه‌زا هه‌میان” كه به‌هۆی هه‌ڕه‌شه‌ی ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ناچار به كۆچ بوون و كۆماری ئیسلامی داوای ڕاده‌ستكردنه‌وه‌یان كردووه. به‌پێی زانیارییه‌كان، هێزه‌كانی پۆلیسی بلژیك كاتێك ویستوویانه ئه‌و سێ لاوه له ڕێگه‌ی فڕۆكه‌وه دیپۆرت بكه‌نه‌وه، كۆمه‌ڵێك له ئێرانیانی ئازادیخواز و چالاكانی مافی مرۆڤ له نێو فڕۆكه‌خانه كۆبوونه‌ته‌وه و ڕێگرییان له دیپۆرتكردنه‌وه‌یان كردووه و ئێستا له كه‌مپی “كاریكڵ” له ناوچه‌ی “فلاندر” ڕاگیراون.