کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
وتاری ڕۆژ

ڕێگا نائه‌منه‌كانی ئێران قه‌تڵگای خه‌ڵك

سخن روز شنبه13 شهریور

ڕۆژ نییهكهڕووداوی خوێناوی و دڵتهزێنی هاتووچۆ لهئێران، مهرگ و برینداربوونی ژمارهیهك لهخهڵكی لێنهكهوێتهوه‌. تازهترینهكهی گیان لهدهستدانی پتر له١٦ كهس لهڕووداوی چهند ڕۆژ لهوهپێش لهڕێگای مهریوان بۆ كامیاران بوو، كهزۆرێك لهبنهماڵهكان و خهڵكی ناوچهكهی داغدار كرد. ئهم ڕێگایهكهدرێژاییی ١٤١ كیلۆمیتره، یهكێك لهنائهمنترین میحوهرهكانی پارێزگای كوردستانه‌.

ڕژیمی كۆماری ئیسلامی بهرپرسی ڕاستهوخۆی ڕووداو و تراژێدیای جادهكانی ئێرانهكهدهكرێ پێشیان پێ بگیرێت. بهپێی ڕاگهیاندنی ناوهندی تۆژینهوهی بیمهی سهربه‌ “بیمهی مهركهزی، ئێران لهبواری ڕووداوهكانی هاتووچۆ لهناو ١٩٠ وڵاتی جیهاندا پلهی ١٨٩ی ههیه، واتهدووههم وڵاتهكهزۆرترین ڕووداوهكانی هاتووچۆ تێیدا ڕوو دهدات‌. بهپێی هێندێك لهئامارهكان، ساڵانهبهشێوهی مامناوهند نزیك به٨٠٠ ههزار ڕووداوی هاتووچۆ لهئێران ڕوو دهدات و ڕۆژانهی ٤٣ كهس بههۆیهوهگیانیان لهدهست دهدهن. ئێران بهڕێژهی ١٨ ههزار مهرگ بههۆی ڕووداوی هاتووچۆ لهساڵدا، یهكێك لهو وڵاتانهیهكهزۆرترین تهڵهفاتی جادهیی لهئاستی جیهاندا لێدهكهوێتهوه‌. مامناوهندی ڕووداوهكانی هاتووچۆ و قوربانیانی لهئێران، ٢٠ هێندهی ئاستی مامناوهندی ستانداردهجیهانییهكانه‌.

ڕێگاكان نهتهنیا بوونهتهقهتڵگا، بهڵكوو نهبوونی سرویسهكانی یارمهتی گهیاندن، نهبوونی ئامبوڵانسی پێویست، نهبوونی هێلیكۆپتێر كهبهخێرایی بریندارهكان بگهیهنێتهناوهندهپزیشكییهكان، ڕێژهی مهرگی ڕووداوهكانی هاتووچۆی بردووهتهسهرێ. لههۆكارهكانی چوونهسهرهوهی تهڵهفاتی جادهیی دهتوانین ئاماژهبهكوالیتیی نزم و ناستاندارد بوونی جادهكان، كۆن بوون و لهخوارێ بوونی ئاستی ئیمهنیی ماشێنهكان، كهموكوڕی لهبواری كۆنتڕۆڵ كردنی كهرهستهكانی هاتووچۆ، بكهین. نائهمن بوونی جادهكان لهناوچهبێبهشهكانی ئێران لهوانهكوردستان، لهگوند و ناوچهشاخاوییهكان یهكجار زیاترهو سهرمایهگوزاری نهكردن لهسهر ژێرخانی ئهم ناوچانه، ڕێژهی ڕووداوهكانی هاتووچۆی بردووهتهسهرێ.

ههژاری و بێكاریی بهرین بووهتههۆی ئهوهیكهههر كهس لهههر باروودۆخێكی تهمهنی و جهستهییدا، پووڵێك كۆبكاتهوهو یان قهزر بكات و بۆ گوزهرانی ژیانی خۆی و بنهماڵهكهی دهست بداتهموسافیركهشی و یان باربهری. نهبوونی ئامادهیی و لێهاتوویی پێویست بۆ لێخوڕینی ماشێنهكان، كاری شهو و ڕۆژی و ماندوویی لهڕادهبهدهری شۆفیرهكان لهجاده نائهمنهكان، نهبهستن و یان نهبوونی كهمهربهندنی ئیمهنی، خۆی لههۆكارهجیددییهكانی زیادبوونی ڕووداوهكانی هاتووچۆ لهئێرانهو نهبوونی بێمهی پێویست بۆ موسافیرانیش، كێشهكانی دوای ڕووداوهكهپهرهپێدهدات و كارهساتهكهقووڵتر دهكاتهوه‌.

كۆماری ئیسلامی بێجگهلهجهنایاتی ڕۆژانهی، وهها لهبهرابمهر سڵامهتی ژینگهی هاووڵاتیانی ئێراندا نابهرپرسهو بهجۆرێك شوێنی كار و ژیانی خهڵكی نائهمن كردووهكهههر گۆشهیهك لهشوێنی كار و ژیانی خهڵك، بووهتهبهستێنێك بۆ ڕوودانی كارهساتی دڵتهزێن.

ئامارهكان نیشانیان داوهكهكارهساتی مرۆیی لهئێرانی ژێر دهسهڵاتی كۆماری ئیسلامی، تهنیا بهپهرهسهندنی پانتایی جهنایاتی ههموو ڕۆژێی ڕژیم، سنووردار نابێت. گهلێك ڕووداو و كارهساتی قابیلی پێشبینی و پێشگیری لهبۆسهدان تا مرۆڤهكان بكهنهقوربانی. كۆماری ئیسلامی تهنیا بهخاتری ژمارهی ئێعدامی بهندكراوان نییهكهپلهی یهكهمی جیهانیی ههیه، ئهم ڕژیمهشوێنی كار و ژیانی جهماوهری كرێكار و زهحمهتكێشیشی كردووهتهحهشارگهی مهرگ. لهئێران ههموو ساتێك ئهگهری كارهساتێكی مرۆیی و ڕووداوێكی چاوهڕوان نهكراو و دڵتهزێن لهئارا دایه‌.

ئاماری مهرگ لهئێران سهرسووڕهێنهره‌. مهرگ بههۆی پهتای كۆرۆنا، مهرگ لهئاكامی پیس بوونی ههوا، مهرگ بههۆی ڕووداوهكانی هاتووچۆ، مهرگ بههۆی كارهساتهسرووشتییهكان و  قوربانی بوونی منداڵان بههۆی كێشهی دهرمان و خۆراك. دووپات بوونهوهی ههموو ڕۆژێی مهرگی ئینسانهكان، ئهوهندهئاسایی بووهتوهكهدهڵێی ئهم ڕووداوانهبێ بایهخن و پێویستیان بهڵێكۆڵینهوهنییه‌. خهڵك بهدووپات بوونهوهیان عادهتیان گرتووه‌. لهو نێوهدا دڵتهزێنترین و چاوهڕوان نهكراوترینهكان، مهرگ بههۆی ڕووداوهكانی هاتووچۆن.

ڕێگاكانی ئێران بههۆی پێڕانهگهیشتنی دهزگا دهوڵهتییهكان و ههروهها بێ كهفایهتیی كارگێڕانی ڕژیم لهبابهتی بهڕێوهبردنی ترافیكی ناوهوهو دهرهوهی شاری، لهزومرهی مهرگبارترن ڕێگاكانی جیهانن. لهشارهكان بههۆی نهبوونی پرد و توونێلی پیادهڕهو، و لهزۆر شوێن، بههۆی نهبوونی سهرهتاییترین خزمهتگوزارییهكان لهوانهترافیك لایت، خهت كێشیی شهقامهكان، تابڵۆی ڕێنمایی شۆفیرهكان و هیتر، ڕووداوگهلێك ڕوویان داوهكهبهئاسانی دهكرا پێشیان پێ بگیرێت.

لهڕاستیدا گیان و سڵامهتی خهڵك بۆ ڕژیمی كۆماری ئیسلامی هیچ بایهخێكی نییه‌. ئهم كهمتهرخهمی و نابهرپرس بوونهی حاكمانی ڕژیمی ئیسلامی لهڕێگا نائهمنهكان، لهههڵسووكهوت لهگهڵ پهتای كۆرۆنا و یان لهكارهساتهژینگهییهكاندا دهبیندرێت. لهئێستادا دابین كردنی سڵامهت و ئهمنییهتی گیانی خهڵك زیاتر لهههموو كاتێك بهڕووخاندنی ڕژیمی ئیسلامییهوهگرێ دراوه‌. بۆ پێكهێنانی تۆڕی ترانسپۆرتی ئهمن، بۆ پاراستنی ژینگهی سالم، بۆ بردنهسهرهوهی ئامادهیی كۆمهڵ لهبهرامبهر ڕووداوهسرووشتییهكان، حكوومهتی گهندهڵ، نالایهق، سهركوتگهر و جهنایهتكاری ئیسلامی پێویستهنهمێنێ.