ژماره‌یه‌كی زۆر له كرێكارانی ناڕازی شیركه‌تی نه‌یشه‌كه‌ری حه‌وت ته‌په، هاوكات له‌گه‌ڵ بانگهێشتی سه‌ندیكای كرێكارانی ئه‌و ناوه‌نده، بۆ ١٣مین ڕۆژی به‌رده‌وام له نێو شه‌قامه‌كانی شووش به‌ره‌و ئۆستانداری خووزستان، ڕێپێوانێكی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌برد.
له‌و ڕێپێوانه، “ئیبراهیم عه‌باسی” نوێنه‌ری كرێكارانی حه‌وت ته‌په، سه‌ره‌كی ترین داخوازییه‌كانی كرێكارانی، ڕوون كردنه‌وه‌ی باروودۆخی شیركه‌ت، گه‌ڕانه‌وه‌ی كرێكارانی ده‌ركراو بۆ سه‌ر كاره‌كانیان، په‌رداختی حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان، دابین كردنی ئه‌منییه‌تی پیشیه‌یی بۆ كرێكارانی فه‌سڵی و كۆتایی هێنان به پڕۆسه‌ی په‌روه‌نده سازی بۆ “فه‌رزانه زیلابی” پارێزه‌ری كرێكارانی شیركه‌تی حه‌وت ته‌په، ڕاگه‌یاند. له لایه‌كی دیكه‌وه كرێكارانی ئه‌و شیركه‌ته هاوكات له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی سپاردنی ئه‌و ناوه‌نده به ڕێكخراوی ته‌ئمیین ئیجتیماعی، به بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌یاننامه‌یه‌ك ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له ئاست ئه‌و بڕیاره ده‌ربڕی و خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بوون.