ڕۆژی شه‌ممه ١٦ی به‌فرانباری ١٤٠٢، هه‌زاران كوردستانی و دۆستانیان به پێشه‌نگایه‌تی بزووتنه‌وه‌ی ژنانی كوردی ئورووپا، ڕێپێوانێكیان بۆ دادپه‌روه‌ری و محاكمه‌ی تاوانبارانی تیرۆری چالاكانی كورد له‌و وڵاته به‌ڕێوه برد.
له نێوان ساڵه‌كانی ٢٠١٣ بۆ ٢٠٢٢ی زاینی، شه‌ش چالاكی سیاسی كورد له‌وانه “سه‌كینه جانسز” له‌لایه‌ن به‌كرێگیراوانی ده‌وڵه‌تی فاشیستی توركیاوه تیرۆر كران و هێشتا ده‌وڵه‌تی فه‌ڕانسه بكوژان و تاوانبارانی سه‌ره‌كی ئه‌و جه‌نایه‌ته‌ی محاكمه نه‌كردووه. ڕۆژی شه‌ممه هه‌زاران چالاكوانی سیاسی، نووسه‌ر، شاعیر، ڕووناك بیر، خوێندكار و مامۆستای زانكۆ، هونه‌رمه‌ندان و ئازادیخوازان له ڕێپێوانێكی هه‌زاران كه‌سی دا له شاری پاریس به‌شداریان كرد و خوازیاری محاكمه‌ی تاوانباران بوون.