ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٨ی خه‌رمانان، گه‌نجانی دانیشتووی ئۆردووگای په‌نابه‌رانی مه‌خموور له هه‌رێمی كوردستان، دژبه هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا بۆ سه‌ر ئه‌و ئۆردووگا خۆپێشاندانیان كرد.
ڕۆژی سێشه‌ممه په‌هبادێكی توركیا هێرشی كرده سه‌ر دانیشتووانی ئۆردووگای ڕۆسته‌م جوودی له مه‌خموور و جگه له زیانی مادی، زیانی گیانی به‌دواوه نه‌بوو. ڕۆژی چوارشه‌ممه گه‌نجانی مه‌خموور دژبه هێرشه‌كانی توركیا ڕژانه سه‌ر شه‌قام و دروشمه‌كانی “كه‌س ناتوانێت ئازادیمان لێ بستێنێت، بژی به‌رخۆدانی مه‌خموور، نا بۆ هێرشی فاشیستی، نا بۆ گه‌نده‌ڵی، به‌ڵێنی ئێمه تۆڵه‌یه و نا بۆ داگیركه‌ر”یان به‌رز كرده‌وه. به‌شداربووانی ئه‌و چالاكییه بێده‌نگی ده‌وڵه‌تی عێراقیان له ئاست هێرشه‌كانی توركیا شه‌رمه‌زار كرد و ڕوو له هێزه عێراقیه‌كان ڕایانگه‌یاند كه ئه‌گه‌ر نامانپارێزن له ئۆردووگا بچنه ده‌ره‌وه.