کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ڕێپێوانی ژنان و پیاوانی ڕۆژئاوا، باكوور و باشووری كوردستان له‌ ٢٥ی نۆڤامبه‌ر

ڕێپێوانی ژنان و پیاوانی ڕۆژئاوا، باكوور و باشووری كوردستان له‌ ٢٥ی

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٥ی سه‌رماوه‌ز، ژنان و پیاوانی ئازادیخواز له‌ ڕۆژئاوا، باكوور و باشووری كوردستان به‌ بۆنه‌ی ٢٥ی نۆرڤامبه‌ر، ڕۆژی جیهانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ توندووتیژی دژ به‌ ژنان، ڕژانه سه‌ر شه‌قام و خۆپێشاندانیان كرد.

به‌پێی ئه‌و وێنانه‌ی به‌ده‌ستمان گه‌یشتووه‌، خه‌ڵكی شۆڕشگێڕی باكووری كوردستان له‌ شاره‌كانی ماردین، ئامه‌د، وان، شڕناخ، ئێلح و …هه‌تد، به‌ ڕێپێوان له‌ نێو شه‌قامی شاره‌كانیان دا خوازیاری كۆتایی هێنان به‌ توندووتیژی دژ به‌ ژنان بوون. له‌ شاره‌كانی كۆبانی، حه‌سه‌كه‌ و قامیشلوور ژنان و پیاوانی ئازادیخواز و به‌رابه‌ری ته‌ڵه‌ب وێنه‌ی وریشه‌ مورادی و په‌خشان عه‌زیزیان به‌ده‌سته‌وه‌ گرت و به‌ وتنه‌وه‌ی دروشمی ژن،ژیان،ئازادی خوازیاری هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سزای سێداره‌ و ئازادیان بوون. له‌ شه‌نگال هه‌روه‌ها ژنانی ئێزدی به‌ ڕێپێوان له‌ سه‌ر شه‌قامی ئه‌و شاره‌ توندووتیژی ده‌سه‌ڵات پیاوسالاره‌كانی ناوچه‌كه‌یان به‌ توندی شه‌رمه‌زار كرد و خوازیاری مافی به‌رابه‌ر له‌گه‌ڵ پیاوان بوون.