کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ڕێپێوانی ژنانی به‌لووچ له‌ پاكستان

ڕێپێوانی ژنانی به‌لووچ له‌ پاكستان 3

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ١ی به‌فرانبار، ژنانی به‌لووچ له‌ پاكستان له‌ ڕێپێوانێكی گه‌وره‌دا هێرشه‌كانی سپای پاسدراران و ئه‌رته‌شی پاكستانیان بۆ سه‌ر خه‌ڵكی به‌لووچ به‌ توندی مه‌حكووم كرد.

ڕۆژی ٢٦ی به‌فرانباری ١٤٠٢، سپای پاسدران پاش هێرشه‌ مووشه‌كییه‌كانی بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان، ناوچه‌ی په‌نجگوری له‌ پاكستان بۆردوومان كرد و به‌هۆیه‌وه‌ دوو منداڵ گیانیان له‌ده‌ستدا و پێنج كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون. له‌ وڵامی هێرشه‌كانی سپا، ئه‌رته‌شی پاكستانی ده‌ورووبه‌ری شارستانی سه‌راوانی مووشه‌كباران كرد و له‌ ئاكامی ئه‌و هێرشه‌دا، چوار منداڵ و دوو ژن و پیاوێك گیانیان له‌ده‌ستدا و پێنج كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون. ڕۆژی یه‌كشه‌ممه هه‌زاران ژنی به‌لووچ له‌ پاكستان دژبه‌ كۆمه‌ڵكوژكردنی خه‌ڵكی به‌لووچ له‌لایه‌ن هه‌ر دوو ده‌وڵه‌تی ئێران و پاكستان خۆپێشاندانیان كرد و ئه‌و ڕووداوه‌یان به‌ هاوكاری دوو ده‌وڵه‌ت بۆ ژینۆسایدی خه‌ڵكی به‌لووچ وه‌سف كرد.