هه‌زاران شارۆمه‌ندی ناڕازی یۆنانی ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٧ی ڕه‌شه‌مه و هاوكات له‌گه‌ڵ ڕۆژی جیهانی ژن ڕژانه سه‌ر شه‌قام و وێڕای ڕێزلێنان له یادی قوربانیانی پێكدادانی دوو قه‌تار له‌و وڵاته، ڕۆژی جیهانی ژنیان له ته‌واوی كچان و ژنانی جیهان پیرۆزبایی كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هه‌زاران ژن و پیاوی ئازادیخواز و به‌رابه‌ری ته‌له‌بی یۆنانی له ڕێپێوانێكی ناڕه‌زایه‌تیدا، سیاسه‌ته‌كانی سه‌رمایه‌داریان بۆ چه‌وسانه‌وه‌ی ژنان به توندی شه‌رمه‌زار كرد و خوازیاری یه‌كڕیزی زۆرتری ژنانی جیهان بۆ گه‌یشتن به ئاوات و ئامانجه‌كانیان بوون. به‌شداربووان وێڕای ڕێزلێنان له یادی قوربانیانی پێكدادانی دوو قه‌تار له‌و وڵاته خوازیاری محاكمه‌ی تاوانباران و ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌و وڵاته بوون.