کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کان

ڕێپێوانی چه‌پگه‌رایانی ئۆرۆگۆئه‌ بۆ ڕێزگرتن له‌ یادی قوربانیانی دیكتاتۆری

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٢ی جۆزه‌ردان، هه‌زاران شارومه‌ندی چه‌پگه‌رای خه‌ڵكی ئۆرۆگۆئه‌ هاوكات له‌ڵگه‌ڵ ساڵڕۆژی ڕووخانی دیكتاتۆری ئه‌و وڵاته و به‌ مه‌به‌ستی ڕێزلێنان له‌ یادی قوربانیان ڕژانه سه‌ر شه‌قام و خۆپێشاندانیان كرد.

دیكتاتۆری ئه‌و وڵاته له‌ نێوان ساڵه‌كانی ١٩٧٣ بۆ ١٩٨٥ی زاینی له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه‌ پشتیوانی ده‌كرا. له‌ وڵاتێك كه‌ ته‌نیا سێ ملیۆن كه‌س جه‌معیه‌تی بوو، سه‌دان هه‌زار كه‌س دوورخرانه‌وه‌، زیاتر له‌ ٢٠٠ كه‌س ئێعدام و ١٩٧ كه‌س بێسه‌روشوێن كران. ڕۆژی ڕابروود شارومه‌ندانی ئۆرۆگۆئه‌یی به‌ به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی وێنه‌ی قوربانیان، وێڕای ڕێزگرتن له‌ فیداكارییه‌كانیان، دژبه‌ سیسته‌می سه‌رمایه‌داری دروشمیان به‌رز كرده‌وه‌.

بابەتی پەیوەندیدار

گیانله‌ده‌ستدانی سێ كرێكار له‌ شاره‌كانی سه‌ڵماس و ورمێ

-

مانگرتن له‌ خواردنی به‌ندكراوێك له‌ زیندانی نه‌غه‌ده‌

-

به‌ڕێوه‌چوونی جه‌له‌سه‌ی دادگاییكردنی وریشه مورادی له‌ تاران

-

گیانله‌ده‌ستدانی دڵتەزێنی ژنێکی قوربانی پیاوسالاری لە پیرانشار

-

كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی شیركه‌تی له‌ موخابراتی ته‌ورێز

-

دۆخی خراپی ژنانی كرێكاری كه‌شاوه‌رز له‌ خووزستان

-