ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٢ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٢، كۆمه‌ڵێك له پزیشكان و په‌ره‌ستارانی خه‌ڵكی توركیا له ناڕه‌زایه‌تی به ژینۆسایدی خه‌ڵكی غه‌زه له‌لایه‌ن ئه‌رته‌شی ئیسڕائیله‌وه خۆپێشاندانیان كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، سه‌دان پزیشك و په‌ره‌ستاری نه‌خۆشخانه‌كانی ئیستانبوولی توركیا به له‌به‌ركردنی باڵاپۆشی سپی به هێمای په‌نجه‌ی خوێناوی و به به‌دسته‌وه‌گرتنی پلاكارد، هێرشه‌كانی ئێسڕائیل بۆ سه‌ر خه‌ڵكی بێتاوانی غه‌زه‌یان به توندی شه‌رمه‌زار كرد و ڕایانگه‌یاند كه كۆمه‌ڵگای پزیشكی پشتیوانی خه‌ڵكی فه‌له‌ستینه. جێگای ئاماژه‌یه كه له ڕێكه‌وتی ٢٠ی نۆڤامبه‌ری ٢٠٢٣، ڕێكخراوی بێهداشتی جیهانی ڕایگه‌یاندبوو كه له ٧ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه تا كۆتاییه‌كانی مانگی نۆڤامبه‌ر، ٣٣٥ هێرش كراوه‌ته سه‌ر كه‌رتی غه‌زه، هه‌روه‌ها ١٧١ هێرشیش كراوه‌ته سه‌ر كه‌رانه‌ی باخته‌ری و دۆخی نه‌خۆشخانه‌كان كاره‌ساتباره.