ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٥ی مانگی خه‌زه‌ڵور، به هه‌زاران دانیشتووی شاره‌كانی ئستانبوولی توركیا و سلۆپی له باكووری كوردستان دژبه هێرشه كیمیاییه‌كانی ئه‌و وڵاته بۆ سه‌ر باكووری هه‌رێمی كوردستان ڕێپێوانێان كرد.
له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا ئه‌رته‌شی توركیا هێرشێكی كیمیایی كردبۆوه سه‌ر گه‌ریلاكانی “پ.ك.ك” له باكووری هه‌رێمی كوردستان و به‌هۆیه‌وه ١٧ گه‌ریلا گیانیان به‌ختكرد، ئه‌نجامی ئه‌و هێرشه ناڕه‌زایه‌تی به‌رینی خه‌ڵكی له ناوچه جیاجیاكانی كوردستان لێكه‌وته‌وه و كاردانه‌وه‌ی توندی ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤی به‌دوای خۆیدا هێنا. شایانی باسه كه لە خۆپیشاندانەکەی ئیستانبوول دا بەلانیکەم ٨٠ کەس ده‌ستبه‌سه‌ركراون.