ڕۆژی شه‌ممه ٢١ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، به هه‌زاران كه‌س له كوردستانیانی دانیشتووی ئۆرووپا و دۆستانیان له ڕێپێوانێكی جه‌ماوه‌ریدا هێرشه كیمیاییه‌كانی توركیایان بۆ سه‌ر گه‌ریلاكانی “پ.ك.ك” به تووندی شه‌رمه‌زار كرد.
ڕێپێوانەکە دووای خولەکێک ڕێزگرتن بۆ شەهیدان، لەدوولاوە له شاری دۆسلدۆرف دەستیپێکرد، و بە ڕێپێوانی دەیان هەزار کەسیی، بێدەنگی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی له‌ئاست ئه‌و جه‌نایه‌ته شەرمەزارکرا، لە ڕێپێوانەکەدا وێنەی گەریلا شەهیدەکانی چەکی کیمیایی بەرزکرانەوە، و دروشمەکانی “زاپ ئاڤاشین، مەتینا بژی بەرخودانا گەریلا و ژن ژیان ئازادی” به‌رز كرایه‌وه.