ڕۆژی هه‌ینی ٢٩ی مانگی گوڵان، ده‌یان هه‌زار كه‌س له شارۆمه‌ندانی سربستان بۆ سێهه‌مین جار له شاری بلگراد ڕژانه سه‌ر شه‌قام و خوازیاری ده‌ست له كار كێشانه‌وه‌ی سه‌رۆك كۆماری ئه‌و وڵاته بوون.
ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی سربستان پاش دوو ڕووداوی ته‌قه‌كردن و گیان له‌ده‌ستدانی چه‌ندین كه‌س ده‌ستی پێكرد و ئه‌مه سێهه‌مین جاره كه خه‌ڵكی ناڕازی سربستان دژبه چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی توندووتیژی له‌و وڵاته و نه‌بوونی ئه‌منیه‌ت خۆپێشاندان ده‌كه‌ن و ئه‌مجاره‌ش خوازیاری ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی سه‌رۆك كۆماری ئه‌و وڵاته بوون.