هه‌زاران كرێكاری به‌شی گواستنه‌وه‌ی به‌ریتانیا ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٠ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، له ناڕه‌زایه‌تی به چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی هه‌زینه‌كانی ژیان و له‌خواره‌وه‌بوونی ئاستی حه‌قده‌ست ڕێپێوانێكی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌برد و داوایان كرد ده‌وڵه‌ت ژینگه و سرووشتیان بپارێزێت.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هه‌زاران كرێكار له شاره‌كانی له‌نده‌ن، ئێدینبۆرگ، سوانزی و لیورپوول به په‌یوه‌ستبوون به كه‌مپه‌ینی “چیتر سه‌ختی كێشانی ئابووری به‌سه” له شاری له‌نده‌ن كۆبوونه‌وه و ڕێپێوانێكی ناڕه‌زایه‌تییان دژبه سیاسه‌ته ڕیازه‌تییه‌كانی ده‌وڵه‌ت به‌ڕێوه‌برد. به‌شداربووان له به‌یاننامه‌یه‌كدا خوازیاری چوونه‌سه‌روه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست، كه‌م كردنه‌وه‌ی نرخی قه‌بزه‌كانی وزه و باج بۆ كرێكاران و پشتیوانی ده‌وڵه‌ت له كرێكاران بوون.