له درێژی كه‌مپه‌ینی كۆتای هێنان به كۆمه‌ڵكوژی هه‌زاره‌كان ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٤ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، حه‌وت وڵاتی جیهان گۆڕه‌پانی خۆپێشاندانی ئه‌فغانستانیان به مه‌به‌ستی ئیدانه‌كردنی ئه‌و جه‌نایه‌ته له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامی تالیبانه‌وه بوو.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌فغانستانیان له شاره‌كانی “لیل” و “لیۆن“ی فه‌ڕاسنه، “سیئوول“ی كۆریای باشوور، “وییه‌ن“ی ئۆتریش، “ئادانا” و “كایسه‌ری” توركیا و “زیبۆرگ“ی ئاڵمان، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه دژبه كۆمه‌ڵكوژكردنی هه‌زاره‌كان ڕێپێوانیان ئه‌نجام دا و خوازیاری سزادانی تاوانباران بوون، هه‌روه‌ها ڕۆژی شه‌ممه‌ش كۆمه‌ڵێك له شارومه‌ندانی ئه‌فغانستانی له شاری پاریس خۆپێشاندانێكی گه‌وره‌یان هه‌ر به‌و مه‌به‌سته به‌ڕێ بردبوو.