كۆمه‌ڵێك له نه‌یارانی ده‌وڵه‌تی بیلاڕوس ڕۆژی چوارشه‌ممه ٥ی جۆزه‌ردان، به دوای ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی چالاكێكی دژبه‌ری ده‌وڵه‌تی ئه‌و ولاته له ڕێگه‌ی نیشاندنی فرۆكه‌ی هه‌ڵگری كه‌سایه‌تییه‌كی میدیایی ئۆپۆزسیۆن و ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی، له شه‌قامه‌كانی وه‌رشه‌و ده‌ستیان دایه خۆپیشاندان.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، خۆپیشانده‌ران ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی “ڕۆمه‌ن” له كه‌سایه‌تییه ناوداره‌كانی نه‌یاری ده‌وڵه‌تی بیلاڕوس له ڕێگه‌ی نیشاندنی فرۆكه‌ی موسافربه‌ری ئیرله‌ند به شێوه‌ی نیایاسایی كه ئه‌م چالاكه‌ی تێدابوو له ژێر ناوی مروڤ ڕفاندن مه‌حكووم كردووه و كاردانه‌وه‌ی به‌رینی كۆمه‌ڵگه‌ی جیهانی وڵاتانی ڕۆژئاوای لێكهوتهوه. یه‌كیه‌تی ئۆڕوپا ڕۆژی دووشه‌ممه ڕایگه‌یاند كه ئاسمانی خۆی به‌ره‌وڕووی فرۆكه‌كانی بیلاڕوس ده‌به‌ستێت و گه‌ماڕۆی زیاتر دژبه ڕێبه‌رانی ئه‌م وڵاته به‌كار دێنێت. سه‌ڕۆك وه‌زیرانی لێهستانیش ڕۆژی شه‌ممه وێڕای ڕاگه‌یاندنی هه‌ڵوێستی دژ به بلاڕوس و مه‌حكووم كردنی ئه‌م كرده‌وه‌یه له ژێرناوی “ترۆریسمی ده‌وڵه‌تی” گۆشاره‌كانی له‌سه‌ر “ئه‌لێكساندرا لوكاشینكۆ” زیاد كرد.