ڕۆژی پێنج شه‌ممه ٢٩ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، كۆمه‌ڵێك له ژنانی دانیشتووی كابۆل، له ناڕه‌زایه‌تی به باروودۆخی خراپی ئابووری و پێشێل كردنی مافی ژنان، ڕێپێوانێكی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌برد.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، به‌شداربووانی ئه‌و كۆبوونه‌وه به وتنه‌وه‌ی دروشمه‌كانی “نان. كار. په‌روه‌رده” و “ئێمه ده‌نگی خه‌ڵكی برسی و هه‌ژارین” خوازیاری كرانه‌وه‌ی مه‌دره‌سه‌كان بۆ كچان، گه‌ڕانه‌وه‌ی ژنان بۆ سه‌ر كاره‌كانیان و چاكسازی له باروودۆخی خراپی ئابووری بوون. به‌شداربووان له‌به‌رده‌م وه‌زاره‌تی “ئه‌مری به مه‌عرووف و نه‌هی له مۆنكر” كۆبوونه‌وه و له‌گه‌ڵ هێرشی چه‌كدارانی تالیبان ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه. له درێژه‌دا ژنان ڕێپێوانێكی ناڕه‌زایه‌تییان له شه‌قامه‌كانی كابۆل به‌ڕێوه‌برد. به پێی ئه‌و گرته ویدیۆیانه كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه چه‌كدارانی تالیبان هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر چه‌ند هه‌واڵنێری خارجی و به لێدان و توندووتیژی دووریان ده‌خه‌نه‌وه.