كۆمه‌ڵێك له ژنان و چالاكانی مه‌ده‌نی ئه‌فغانستان ڕۆژی شه‌ممه ٢٩ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، بۆ جارێكی دیكه له ڕێپێوانێكی ناڕه‌زایه‌تیدا له شاری كابۆل، خوازیاری له‌به‌رچاو گرتنی مافی ژنان بوون.
به‌شداربووانی ئه‌و ڕێپێوانه به وتنه‌وه‌ی دروشمی “ئاواته‌كانمان چی لێهات، ئێمه دادپه‌روه‌ریمان ئه‌وێت” ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له ئاست پێشێل كردنی مافی ژنان له‌و وڵاته له لایه‌ن گرووپی تالیبانه‌و ده‌ربڕی. ژنانی به‌شداربوو بۆ جارێكی دیكه خوازیاری كرانه‌وه‌ی ده‌رگای مه‌دره‌سه‌كان، زانكۆكان و ئیداره‌كان به ڕووی كچانی ئه‌و وڵاته بوون.