کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

ڕێپێوانی ناڕه‌زایه‌تی میواندارانی شیركه‌تی فڕۆكه‌وانی “ئاڵ ئیتالیا”

ده‌یان میوانداری پێشووی شیركه‌تی فڕۆكه‌وانی ئیتالیا ناسراو به‌ “ئاڵ ئیتالیا”، ڕۆژی هه‌ینی ٢١ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ بیلاته‌كلیفی و له‌ ده‌ست دانی كاره‌كانیان به‌دوای كۆتایی هێنان به‌ كار و چالاكییه‌كانی ئه‌و شیركه‌ته‌ ڕێپێوانێكیان به‌ڕێوه‌برد.

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، “ئاڵ ئیتالیا” به‌ دوای چه‌ند ده‌یه‌ چالاكی به‌ هۆی كێشه‌ی ماڵی و قه‌یرانی دارایی كه‌ به‌ شوێن پاندمی كۆرۆنا ڕووی له‌ ئابووری جیهان كرد، به‌ شێوه‌ی فه‌رمی ڕایگه‌یاند كه‌  چالاكییه‌كانی به‌ ته‌واوی ڕاگرتووه‌. له‌گه‌ڵ مایه‌ پووچ بوونی ئه‌و شیركه‌ته‌ ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو له‌ كرێكارانی ئه‌و شیركه‌ته‌ بیكار بوون و ئێستا داوای مافه‌كانیان ده‌كه‌ن.