هه‌زاران كه‌س له دانیشتووانی یه‌مه‌نی ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٤ی مانگی خه‌رمانان، له ناڕه‌زایه‌تی به چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ڕێژه‌ی هه‌ژاری و بێكاری له‌و وڵاته، ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان و ڕێپێوانێكی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌برد.
له‌و ڕێپێوانه ناڕه‌زایه‌تییه كه له شاری “عه‌ده‌ن” به‌ڕێوه‌چوو، له نێوان خه‌ڵكی ناڕازی له‌گه‌ڵ هێزه ئه‌منییه‌كانی ئه‌و وڵاته تێكهه‌ڵچوون ڕوویدا و هێزه ئه‌منییه‌كان ته‌واوی ڕێگه و بانه‌كانیان داخست. جێی ئاماژه‌یه كه یه‌مه‌ن یه‌كێك له هه‌ژارترین وڵاتانی عه‌ره‌بیه كه به دوای شه‌ش ساڵ شه‌ڕی ناخۆیی به ته‌واوی وێران بووه، له‌و شه‌ڕ و پێكدادانانه عه‌ره‌بستانی سعوودی پشتیوانی له ده‌وڵه‌تی یه‌مه‌ن ده‌كات و ده‌وڵه‌تی ئێرانیش پشتیوانی حووسیه‌كانه. به‌راوه‌رد ده‌كرێت كه له ماوه‌ی شه‌ش ساڵ شه‌ڕی ناوخۆیی ئه‌و وڵاته پتر له ١٣٠ هه‌زار كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه كه نزیكه‌ی ٦٠ هه‌زار كه‌سیان به هۆی بۆردوومانه‌كانی ڕژیمی عه‌ره‌بستانی سعوودی بووه. به وته‌ی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، به هۆی قه‌یرانه‌كانی ئه‌و وڵاته، ١٢ ملیۆن كه‌س نیازمه‌ندی یارمه‌تی وڵاتانی دیكه‌ن و نێوه‌ی منداڵانی ئه‌و وڵاته تووشی به‌دخۆراكی بوون و گیانیان له مه‌ترسیدایه. هه‌مووی ئه‌و كاره‌ساتانه له سیاسه‌تی په‌ره‌دان به ده‌سه‌ڵات له ناوچه‌كه له لایه‌ن ئێران و وڵاتانی تره‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت.